ماوه‌ی یه‌ك دوو ساڵێكه ژماره‌ی دانیشتووانی سه‌ر گۆی زه‌وی له‌حه‌وت ملیار كه‌س تێپه‌ڕی كردووه، به‌ڵام سه‌رجه‌میان له‌خۆشگوزه‌رانیدا ناژین، به‌ڵكو هه‌ندێكیان ره‌نگه به‌ئاواته‌وه بن له‌مانگێكدا ژه‌مێك خواردنی دڵخوازی خۆیان ده‌ست بكه‌وێت، چونكه دیارده‌ی هه‌ژاری له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهاندا هه‌یه، به‌ڵام به‌ڕێژه‌ی جیاواز، كاتێكیش باس له‌ئابووری به‌هێزو وڵاتی پێشكه‌وتوو ده‌كرێت، زیاتر مه‌به‌ست له‌ئاستی ژیان‌و گوزه‌رانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌یه، واته به‌شی داهاتی تاك له‌داهاتی گشتیی له‌ئاستێكی باشدابێتو رێژه‌ی هه‌ژاری له‌و وڵاته‌دا كه‌مبێت.
به‌پێی راپۆرتێكی ره‌سمی مه‌كسیك، ژماره‌ی هه‌ژارانی ئه‌و وڵاته له 53 ملیۆن كه‌س تێپه‌ڕیوه ئه‌و ژماره‌یه‌ش ده‌كاته نزیكه‌ی نیوه‌ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته.
ساڵ به‌ساڵ خراپتر ده‌بێت
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی تایبه‌ت بهههڵهسنگاندنی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌كسیك راپۆرتێكی له‌باره‌ی گه‌شی ئابووری وڵاتهكهیو ئاستی ژیان‌و گوزه‌رانی دانیشتووانه‌كه‌ی بۆ ساڵی 2012 بڵاوكردهوهو تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه له‌ساڵی 2012دا له‌كۆی گشتیی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته كه 117 ملیۆن‌و 300 هه‌زار كه‌سه، 53 ملیۆن‌و 300 هه‌زار كه‌سیان هه‌ژارن، ئه‌و ژماره‌یه‌ش به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2010دا كه 52 ملیۆن‌و 800 هه‌زار كه‌سی ئه‌و وڵاته هه‌ژار بووه، زیادیكردووه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ش رێژه‌ی هه‌ژاری له‌ساڵی 2012دا له‌مه‌كسیك 45,5% بووه.
به‌هه‌ژار دانانرێن، به‌ڵام..
راپۆرته‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی تایبه‌ت بهههڵهسنگاندنی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌كسیك، ئه‌و ژماره‌و داتایانه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌ك پێوانه كردووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كه هه‌ر كه‌سێك له‌و وڵاته‌دا له‌یه‌كێك له‌پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی (په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی، بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، خۆراكی پێویست) بێبه‌ش بێت‌و مووچه‌كه‌ی كه‌متربێت له‌نرخی خۆراكه سه‌ره‌كییه‌كان، ئه‌وا پێی ده‌وترێ هه‌ژار.
بارودۆخی ئابووری مهكسیكییهكانو كێشه ئابوورییه‌كان ته‌نیا به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه كه ژماره‌ی هه‌ژاره‌كانی زۆرن، به‌ڵكو زۆر له‌و خێزانانه‌ش كه به‌هه‌ژار ئه‌ژمار ناكرێن، داهاتێكی كه‌میان هه‌یه‌و له‌بارودۆخێكی خراپی ئابووریدا ده‌ژین، راپۆرته‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی تایبه‌ت به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كه (34,8%)ی هاووڵاتیانی مه‌كسیك پێیان ناوترێ هه‌ژار، به‌ڵام مووچه‌كه‌یان زۆر كه‌مه‌و زۆر به‌زه‌حمه‌ت به‌شی ژیانی رۆژانه‌یان دهكاتو لهخزمهتگوزارییهكانیشدا كه‌موكووڕییان هه‌یه.
هه‌ژاریی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر
هه‌ر به‌پێی ئه‌و راپۆرته، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌مه‌كسیك دهژینو هه‌ژاریش نین‌و مه‌ترسیی ئه‌وه‌شیان له‌سه‌ر نییه كه‌بچنه خانه‌ی هه‌ژارییه‌وه ته‌نیا 23 ملیۆن‌و 200 هه‌زار كه‌سه، كه ده‌كاته 19,8%ی كۆی گشتیی دانیشتووانی مه‌كسیك، كه به‌دووه‌م ئابووری ئه‌مریكای لاتین داده‌نرێت.
راپۆرته‌كه ته‌نیا یه‌ك شتی دڵخۆشكه‌ری تێدایه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌هه‌ژارییه‌كی زۆر تونددا ده‌ژین به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2010دا كه 13 ملیۆن كه‌س بووه، كه‌میی كردووه‌و بۆته 11 ملیۆن‌و 500 هه‌زار كه‌س.
ژاپۆن پێچه‌وانه‌ی مه‌كسیكه
ئینریكی بینییا نیێتۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته كه له‌ساڵی 2012دا بووه سه‌رۆك، هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستپێكرد له‌دژی برسێتییو ههژارییو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هانی زیادكردن‌و په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كانی دا به‌تایبه‌ت لهگوندهكانداو به‌رنامه‌یه‌كیشی داڕشت بۆ پشتیوانیی له‌و خێزانانه‌ی سه‌رچاوه‌ی بژێویان نییه.
به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌كسیكه‌وه، ژاپۆن یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی به‌رده‌وام كه‌مترین راده‌ی هه‌ژاریی تێدابووه‌و تاساڵی رابردووش دووه‌م وڵاتی ئابووری جیهان بووه له‌دوای ئه‌مریكا. به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی كاروباری ناوخۆی ئه‌و وڵاته كه له‌كۆتایی مانگی حوزه‌یرانی 2013دا بڵاوكرایه‌وه، ژاپۆن بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ‌و نیوه له‌سه‌ر یه‌ك خاوه‌نی كه‌مترین رێژه‌ی ههژارییهو له‌پێنج ساڵی رابردووش‌دا زۆرترین هه‌لی كاری ره‌خساندووه.
مانگ به‌مانگ پێشده‌كه‌وێ
راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری ناوخۆی ژاپۆن ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه، كه له‌مانگی حوزه‌یراندا رێژه‌ی بێكاریی له‌و وڵاته‌دا كه‌مبۆته‌وه بۆ 3,9% له‌كاتێكدا مانگی پێشتر ئه‌و رێژه‌یه 4,1% بووه.
هه‌ر ئه‌و راپۆرته ده‌ریخستووه، كه له‌مانگی حوزه‌یراندا هه‌لی كاری خراوه‌ڕوو به‌ڕێژه‌ی 2,2% زیادی كردووه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی پێشترداو ئه‌گه‌ر به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردووش‌دا پێوانه بكرێت، ئه‌وا به‌ڕێژه‌ی 3,8% زیادی كردووه. ئه‌وه‌ش وایكردووه كه ژاپۆن بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك له‌ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه بێت كه زۆرترین هه‌لی كاریان بۆ هاووڵاتییه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر كردووه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز