سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌یانه‌وێت ژماره‌ی گه‌شتیاران بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی زیاد بكه‌ن، چونكه زیادكردنی ژماره‌ی گه‌شتیاران له‌و سنووره‌دا، ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان.
چه‌ند رۆژێك لهمهوبهرو به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزارو خاوه‌ن كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان، وۆركشۆپێك بۆ كۆمپانیاكانی گه‌شتوگوزار له‌پارێزگای سلێمانی له‌هوتێل رامادا رێكخرا، كه‌تێیدا باس له‌ڕۆڵی كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان كرا، له‌هێنانی گه‌شتیار له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ كوردستان‌و هه‌روه‌ها رێكخستنی گه‌شتی رۆژانه یان هه‌فتانه بۆ شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی سنووری پارێزگار‌و رێكخستنی گه‌شت له‌نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمدا.
كه‌م كردنه‌وه‌ی نرخ
به‌شێكی تری وۆركشۆپه‌كه تایبه‌ت بوو به‌گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ی نرخ له‌شوێنه گه‌شتیارییه‌كاندا به‌تایبه‌ت لههۆتێلو مۆتێلو رێستۆرانته‌كاندا، دواتر ئاماژه به‌پێویستیی به‌شداریكردنی كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان كرا لهپێشانگه جیهانییهكانداو كاركردن له‌سه‌ر بابه‌تی توور ئۆپهرێتهر.
مه‌وله‌وی جه‌بار سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم به‌كوردستانی نوێی راگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و وۆركشۆپه‌وه هه‌وڵی جدی بده‌ن بۆ زیادكردنی ژماره‌ی گه‌شتیاران له‌سنووری پارێزگای سلێمانیدا، چونكه زیادكردنی گه‌شتیار بۆ ئه‌و سنووره كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت بۆ سه‌ر شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی:»سه‌ردانی گه‌شتیاران بۆ سنووری سلێمانی زیادیكردوه، به‌ڵام به به‌راورد به‌شاره‌كانی دیكه كه‌متره، چونكه هه‌ندێك له‌كێشه‌كان كۆمپانیا گهشتیارییهكانن كهگهشتیاری زۆر ناهێننه سلێمانی». ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێویسته كاری كۆمپانیاكان رێك‌بخرێن، بۆئه‌وه‌ی گه‌شتیاری زیاتر روو له‌سنووره‌كه بكات.
رێكخستنی كاری كۆمپانیاكان
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و كۆسپانه روونبكه‌نه‌وه كه‌دێنه پێش پڕۆسه‌ی هێنانی گه‌شتیاران، هه‌روه‌ها پێویسته كۆمپانیاكانی گه‌شتوگوزار ته‌نیا هه‌وڵیان ئه‌وه نه‌بێت كههاووڵاتیان ناوخۆی كوردستان به‌رنه ده‌ره‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت گه‌شتیاری ده‌ره‌وه‌ش بهێننه هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی:»ده‌مانه‌وێت پاكێچێك دروست بكه‌ین له‌نێوان كۆمپانیا‌و هوتێلو چێشتخانه‌كاندا، بۆئه‌وه‌ی كۆمپانیاكان بتوانن گه‌شته‌كان به‌نرخێكی گونجاو رێك‌بخرێن، هاوكات به‌نرخی گونجاو گه‌شتیار بهێننه هه‌رێمی كوردستان‌و به‌تایبه‌ت شاری سلێمانی».
316 هه‌زار گه‌شتیار
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌ردانی هه‌موو شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی بكهنو لهپڕۆژهكانی ساڵی 2014دا‌و به‌پێی ماسته‌رپلانی گه‌شتیاریی، شوێنه‌كان رێكبخه‌ن‌و هه‌روه‌ها گفتوگۆش له‌باره‌ی پێشینه‌ی گه‌شتیارییه‌وه بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی بتوانن كۆمپانیاكانی گه‌شتوگوزار زیاتر گرنگی به‌بواری گه‌شتیاری بده‌ن.
به‌پێی ئامارێكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم، له‌ڕۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵدا 316 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌و زۆربه‌ی گه‌شتیاره‌كانیش لهناوهڕاستو خوارووی عیراقه‌وه هاتبوون.