كیشوه‌ری ئه‌فریقا خۆی له‌خۆیدا نییه‌و زوو زوو له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی برسێتیی له‌یه‌كێك له‌وڵاته‌كانی ئه‌و كیشوه‌ره‌دا بڵاوده‌كرێته‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش كێشه‌و گرفتی ئابووری زۆر هه‌ن له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی ئابووریی وڵاتانی ئه‌و كیشوه‌ره‌دا، یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ش وه‌ك له‌ڕاپۆرتێكی بانكی نێوده‌وڵه‌تییدا هاتووه، كێشه‌ی موڵكدارییه، كه‌بۆته رێگر له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی ئابووری له‌و ناوچه‌یه‌دا.
به‌شێكی ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت
بانكی نێوده‌وڵه‌تیی لهڕاپۆرتێكدا به‌ناوی (دابینكردنی زه‌وی له‌ئه‌فریقا له‌پێناوی خۆشگوزه‌رانی هاوبه‌شدا)، باس له‌وه‌ده‌كات كه به‌شێك له‌جووتیارانی ئه‌و ناوچه‌یه ناتوانن بیسه‌لمێنن كه‌خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی زه‌ویوزاره كشتوكاڵییه‌كانن، به‌شێكیش لهزهویوزاری ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، ئه‌وه‌ش وایكردووه كێشه‌ی یاسای بكه‌وێته نێوانیان‌و به‌هۆی ئه‌و كێشانهشهوه سه‌ره‌نجام زه‌ویوزارێكی زۆر هه‌ر به(بوور)یی ده‌مێننه‌وه‌و به‌رهه‌م ناهێنرێن.
راپۆرته‌كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌فریقا بیانه‌وێ زه‌ویوزاره كشتوكاڵییه‌كان به‌باشی به‌رهه‌م بهێننو هه‌لی كاری زیاتر بڕهخسێننو بارودۆخی ئابوورییان چاك بكه‌ن، ده‌بێ شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی زهویوزارهكان باشتر بكرێت.
ده‌بێ سیستمی كارگێڕیی چاكبكرێت
موختار ده‌یوب یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ كاروباری ئه‌فریقا، كه هه‌ر خۆیشی یه‌كێكه له‌وانه‌ی به‌شداریی له‌داڕشتنی راپۆرته‌كه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تیدا كردووه، له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كهئهفریقا زهویوزارو سه‌رچاوه‌ی سروشتیی زۆره، به‌ڵام ئه‌و كیشوه‌ره هێشتا هه‌ر هه‌ژاره.
موختار ده‌یوب ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، چاككردنی كارگێڕیی‌و چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی زه‌ویوزاری ناوچه‌كه كاریگه‌ریی زۆر باشی ده‌بێت بۆ گه‌شه‌یه‌كی خێرای ئابووری، به‌و شێوه‌یه‌ش رێژه‌ی هه‌ژاریی كه‌مده‌بێته‌وه‌و ده‌رفه‌تی كاریش بۆ خه‌ڵكی ئه‌فریقا ده‌ڕه‌خسێت، لهنێوانیشتیاندا ژنان كه‌ڕێژه‌ی (70%)ی جووتیارانی كیشوه‌ره‌كه پێكده‌هێنن، به‌ڵام تائێستاش به‌هۆی ئه‌و یاسایانه‌ی ئێستا په‌یڕه‌و ده‌كرێن ناتوانن ببنه خاوه‌ن موڵك.
كێشه‌ی تریش زۆرن
راپۆرته‌كه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تیی پشنیاز ده‌كات بۆ وڵاتانی ئه‌فریقا، مافی خاوه‌ن موڵكه‌كان بپارێزێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سوود له‌ته‌كنه‌لۆژیای مانگی ده‌ستكرد وهرگرێتو لهڕووپێوكردنی زهویوزارهكاندا به‌كاریان بهێنێت، كه ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی هه‌رزانه‌و زۆری تێناچێت.
ئه‌فریقا ته‌نیا به‌ده‌ست كێشه‌ی موڵكداریی زه‌ویوزاره‌وه ناناڵێنێ، كێشه‌ی ئابووری زۆره، یه‌كێكی تر له‌كێشه‌كانی وڵاتانی ئه‌فریقا له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكاندایه، كه له‌ڕێگه‌ی جۆراو جۆره‌وه خۆیان له‌دانی باج ده‌دزنه‌وه، به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت كه (كوفی ئه‌نان) سكرتێری گشتیی پێشووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی باج كه‌م دهدهنو خۆیانی لێ ده‌بوێرن ساڵانه 30 ملیار دۆلار زیان له‌كیشوه‌ری ئه‌فریقا ده‌ده‌ن.
كۆنگۆی دیموكراتی به‌نموونه
ئه‌و راپۆرته‌ی لیژنه‌كه‌ی كۆفی ئه‌نان كه له‌مانگی ئایاری 2013دا ده‌رچوو، كۆنگۆی دیموكراتی به‌نموونه هێنایه‌وه‌و باسی له‌وه‌كرد، كه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی ئه‌و وڵاته له‌نێوان ساڵه‌كانی (2010 – 2012)دا له‌بواری پیشه‌سازی كانزادا به‌ستوویه‌تی شه‌فافیه‌تیان تێدا نه‌بووه، ملیارێك‌و 300 ملیۆن دۆلار له‌سه‌ری كه‌وتووه، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش كه‌م نییه‌و دوو هێنده‌ی بودجه‌ی وه‌زاره‌تی تهندروستیو په‌روه‌رده‌ی كۆنگۆیه.
هه‌رچه‌نده وه‌زیری كانزاكاریی كۆنگۆ ئه‌و زانیاریانه‌ی ناو راپۆرته‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، كه گرێبه‌سته‌كانی شه‌فاف بوون‌و وڵاته‌كه‌ی هیچ زیانی پێنه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام راپۆرته‌كه‌ی كوفی ئه‌نان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردۆته‌وه، كه ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌سامانی كانزاییدا ده‌وڵه‌مه‌ندن، به‌سیستمی باجی خۆیاندا بچنه‌وه، چونكه ئه‌و باجه كه‌مه كاتێك دانراوه، كه نرخی كاڵا هه‌رزان بووه‌و ئه‌فریقاش خوازیار بووه له‌ڕێگه‌ی باجی كه‌مه‌وه وه‌به‌رهێنی بیانی زیاتر به‌كێش بكات بۆ وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌نان داوای شه‌فافیه‌ت ده‌كات
كوفی ئه‌نان له‌وباره‌یه‌وه وتی:»ئه‌و داهاته‌مان ده‌ست ناكه‌وێت كهمافی خۆمانه، هۆكاره‌كه‌یشی گه‌نده‌ڵیی، یان خۆدزینه‌وه‌یه له‌باج، یاخود رێگای پڕ پێچوپه‌ناو شاراوه واده‌كات، ئه‌و داهاته له‌ده‌ست بده‌ین، بۆیه پێویسته شه‌فافیه‌ت ههبێتو داواشی له‌حكومه‌ته‌كانی كیشوه‌ری ئه‌فریقا كرد، هه‌ر گرێبه‌ستێك ده‌به‌ستن، با كۆمپانیایه‌كی ناوخۆییش به‌شی تێدا هه‌بێت، بۆ مسۆگه‌ركردنی هه‌لی كار.
یه‌كێك له‌و نادادپه‌روه‌ریانه‌ی له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا باس كراوه، له‌باره‌ی باجدانه‌وه ئه‌وه‌یه كه، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه لهزامبیا ئه‌نجام دراوه، 500 هه‌زار كرێكاری پیشه‌سازیی مس رێژه‌ی ئه‌و باجه‌ی ده‌یده‌ن له‌ڕێژه‌ی ئه‌و باجه زیاتره كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای فره‌ڕه‌گه‌ز ده‌یدات.
كرێكاره‌كان باجی زیاتر ده‌ده‌ن
كیشوه‌ری ئه‌فریقا نیوه‌ی زه‌ویوزاری كشتوكاڵی هه‌موو دنیای تێدایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رزترین رێژه‌ی هه‌ژاریی له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌ر له‌و كیشوه‌ره‌دایه، جگه له‌و هه‌موو زه‌وییه كشتوكاڵییهش گرنگترین كانه ئه‌ڵماسه‌كانی جیهانیش هه‌ر له‌و ناوچهیهیهو هه‌ندێك له‌وڵاتانی كیشوه‌ره‌كه‌ش، نه‌وت كانزای تریشیان هه‌یه، به‌ڵام هیچ له‌و سه‌رچاوه سروشتیانه نه‌یانتوانیوه ژیانێكی ئاسایی بۆ دانیشتووانه‌كه‌ی دابین بكهنو به‌پێی راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش، بڕی (133) هه‌زار منداڵ له‌نێوان تشرینی یه‌كه‌می 2010و نیسانی 2012دا به‌هۆی برسێتییه‌وه مردوون.
كوردستانی نوێ