ماسیەكانی دەربەندیخان بەهۆی كەبونەوەی ئاوەكەوە لەناودەچن

ساڵانه‌ له‌گه‌ڵ هاتنی‌ وه‌رزی‌ پایزو كه‌مبونه‌وه‌ی‌ ئاوی‌ ده‌ره‌به‌ندیخان هه‌ندێك له‌ماسی‌ ناو ئه‌و ده‌ریاچه‌یه‌ مردار ده‌بنه‌وه‌و ئه‌وه‌ش كارده‌كاته‌ سه‌ر سامانی‌ ماسی‌ له‌ناوچه‌كه‌یان.
( عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی‌ حسێن) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخان به‌NNA  ڕاگه‌یاندوە، ساڵانه‌ له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی‌ وه‌رزی‌ پایز‌و نزمبوونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ ئاوی‌ سه‌رزه‌وی‌، ئاوی‌ ده‌ریاچه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخانیش به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه‌ ده‌چێت، تێكه‌ڵبونی‌ ئاوی‌ تانجه‌رۆش هۆكارێكه‌ بۆ زیانگه‌یاندن به‌سامانی‌ ماسی‌ له‌ناوچه‌كه‌دا.
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخان وتیشی‌:”تێكه‌ڵبونی‌ ئاوی‌ تانجه‌رۆ‌و ده‌ریاچه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخان، هۆكارێكه‌ بۆ زیانگه‌یاندن به‌ماسی‌ ناو ده‌ریاچه‌كه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هۆی‌ بونی‌ چه‌ند كارگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاوی‌ تانجه‌ڕۆ، كه‌ پاشماوه‌ی‌ كاركردنیان ده‌خه‌نه‌ ناو ئاوه‌كه‌وه‌، به‌وه‌ش مه‌ترسی‌ ده‌بێت بۆسه‌ر سامانی‌ ماسی‌‌و زیان به‌ژینگه‌ی‌ ماسیه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.
(عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی‌ حسێن) ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، ته‌نیا له‌وناوچه‌یه‌ی‌ ئه‌و دوو ئاوه‌ تێكه‌ڵ ده‌بێت، زیان به‌ماسیه‌كان ده‌گه‌یه‌نرێت، به‌پێویستیشی‌ ده‌زانێت، خاوه‌ن كارگه‌كانی‌ سه‌ر ئاوی‌ تانجه‌رۆ هه‌ست به‌به‌رپرسیارێتی‌ بكه‌ن، به‌رامبه‌ر به‌پاراستنی‌ ئه‌و سامانه‌ گرنگه‌ له‌ناوچه‌كه‌یان.