بۆیه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمدا په‌یمانگه‌ی زانستی نه‌وت ده‌كرێته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌كان‌و مه‌شق له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمیش ئاشكراده‌كات، خوێندكاران له‌دوای ته‌واوكردنی قۆناغی نۆی بنه‌ڕه‌تیدا، ده‌توانن بۆ وه‌رگرتنیان فۆرم له‌و په‌یمانگه‌یه‌دا پڕبكه‌نه‌وه.
(ئیبراهیم بایز) به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌كان‌و مه‌شق له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم به NNA ڕاگه‌یاندوە، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌رنامه‌یه‌كی داناوه بۆ كردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره په‌یمانگه‌یه‌كی سودبهخشو پێویست‌و دابینكردنی هه‌لی كار بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت خزمهتبكهن له‌سه‌رئاستی هه‌رێمی كوردستاندا، بۆیه یه‌كێك له‌و په‌یمانگایانه‌ی كه بڕیاری له‌سه‌رداوه بكرێته‌وه، په‌یمانگه‌ی زانستی نه‌وته له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمدا.
ئیبراهیم بایز باسی له‌وه‌شكرد، وه‌زاره‌ت به‌فه‌رمیی ڕه‌زامه‌ندیداوه به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یمانگه‌یه، له‌ئێستاشدا نوسراوی فه‌رمییان كردووه بۆ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی مامۆستای پسپۆڕ‌و تایبه‌ت به‌وتنه‌وه‌ی وانه‌كان له‌و په‌یمانگه‌یه‌دا، وتیشی:”كردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یمانگه‌یه به‌كارێكی سه‌رده‌مییانه ده‌زانین، هاوكات هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كی ئه‌و خوێندكارانه ده‌كه‌ین، كه داواكاریی پێشكه‌شده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنیان لهپهیمانگهكهدا”.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌كان‌و مه‌شق له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هاوكاریی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمدا، ده‌رچووانی قۆناغی نۆی بنه‌ڕه‌تی له‌و په‌یمانگه‌یه‌دا وهردهگیرێنو بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵیش له‌خوێندن به‌رده‌وامده‌بن، دواتر ده‌رچووانی په‌یمانگه‌كه ده‌توانن له‌كۆمپانیاكانی بواری نه‌وتدا كاربكه‌ن، به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ی وه‌ریده‌گرن.