جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئاشكرایكرد، ناكۆكی نێوان ههرێمو به‌غدا بووه هۆی ئه‌وه‌ی مالكی بیه‌وێت زیاتر ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر ناوچه جێناكۆكه‌كاندا بسه‌پێنێت، وه‌كو هێزێكی خۆی نیشانی هه‌رێمی بدات.
(ڕێبوار تاڵه‌بانی) به NNA ڕاگه‌یاند، ئه‌و ئه‌زمه سیاسیه‌ی له‌م دواییانه‌دا له‌نێوان حكومه‌تی ههرێمو به‌غدا ڕوویاندا، كه بووه هۆی ناردنی دوو وه‌فد بۆ به‌غداو ڕه‌خنه‌گرتنی به‌رده‌وام له‌مالكی وایكرد كه هێزێكی سه‌ربازی به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا بسه‌پێندرێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی كه بیسه‌لمێنێت ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، ئه‌گه‌رچی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور بووه.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ڕوونیكرده‌وه، پێشتریش حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی له‌پارێزگاری شاره‌كان وه‌رگرتبووه به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیدابن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نیگه‌رانیه ئه‌وه‌یه به‌بێ ههماههنگیو گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان ئه‌و هێزه هێنراوه‌ته ناوچه جێناكۆكه‌كان.