لقێکی ساختەی رۆلێکس لە بەغدا

لە سوچێكی گەڕەكی دەوڵەمەندنشینی مەنسور لە بەغدا، دوكانێك لۆگۆیەكی گەورەی رۆلێكسی هەڵواسیوە، بەڵام ئەمە دوكانێكی ئاسایی رۆلێكس نیە، لە ناوەوەی دوكانەكە جگە لە كاتژمێری رۆلێكس، چەند ماركەیەكی دیكەی گرانبەها نیشانداوە وەك ماركەی پیتەر فیلیپ و رایمۆند وێل.
عەلی عەبودی، خاوەنی دوكانەكەیە و دەڵێ “هەموو  كاتژمێر و پارچەكانی دوكانەكە ئۆرجیناڵن، بەڵام دوكانەكە خۆی لقێك نیە لە كۆمپانیای رۆلێكس. 
عەلی كۆمپانیایەكی بەڵێندەری بەكرێ گرتووە، تاوەكو دوكانێكی بە دیزاینی دوكانەكانی رۆلێكس بۆ دروستبكەن، لە کاتێکدا لە رۆژئاوادا ئەم كارەی عەلی وەك پێشێلكاری بۆ مافی رۆلێكس سەیر دەكرێت.
 
عەلی عەبودی دەڵێ من كاتژمێرەكانم لە دوبەی دەكڕم و مامەڵەی كاتژمێری دەگمەنیش دەكەم، کاتژمێرەکانیش زۆرتر لە عێراق و ئوردن دەفرۆشێت.
لە60ەکانی سەدەی رابردوو تاوەکو 90ەکان، لینكی راستی مارکەی رۆلێكس لە عێراق لەلایەن تۆماس جۆرج بەڕێوەدەبرا. جۆرج ئێستا لە لەندەن دەژی و دەڵێ، باوكی پەیوەندی لەگەڵ رژێمەكەی سەدام حسێن هەبووە و ئیشەكەشیان زۆر پێشكەوتنی بەخۆیەوە بینیوە، بە تایبەت ئەو کاتانەی حكومەت داوای كاتژمێری رۆلێكسی دەكرد بە واژووی سەدام حوسێنەوە، بۆ ئەوەی وەك دیاری پێشكەش بە كاپتن و خوێندكارە سەركەوتووەكان بكرێت.