زووتر پێده‌گه‌ن

لێکۆڵه‌ره‌وان له‌لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی‌ نوێدا ئاشکرایانکرد، نان خواردن به‌په‌له‌په‌ل‌و هه‌ڵه‌شه‌یی‌‌و هاوکات خواردنی‌ ئه‌و خۆراکانه‌ی‌ زوو ئاماده‌ ده‌بن وه‌کو (پیتزا، له‌فه‌، همبرگرو….هتد) ده‌بنه‌ هۆی‌ باڵغ بوونی‌ پێش وه‌خته‌ له‌کچاندا.
ئه‌نجامی‌ ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌، ئه‌و کچانه‌ی‌ که‌زۆر خۆراکه‌ زوو ئاماده‌بووه‌کان‌و سارده‌مه‌نیه‌ ناته‌ندروسته‌کان ده‌خۆن زیاتر له‌ (5) ساڵ زووتر ده‌گه‌نه‌ ته‌مه‌نی‌ باڵغ بوون، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هه‌ندێک له‌کچانی‌ ئه‌مریکا ته‌مه‌نی‌ پێگه‌یشتنیان ته‌نانه‌ت بۆ (6_7) ساڵی‌ که‌میکردووه‌.
به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵه‌که‌ی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ ئارمان، لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی‌ دیکه‌ که‌ به‌م دوواییانه‌ له‌ئه‌مریکا ئه‌نجام درا ده‌رکه‌وت کوڕانی‌ ئه‌مریکاش له‌چاو پێشوودا (2) ساڵ زووتر جه‌سته‌یان گه‌شه‌ده‌کات.
پزیشکان‌و پسپۆڕانی‌ ته‌ندروستی‌ گشتی‌ هۆشدارییان داوه‌، که‌هه‌ر ئه‌و کاره‌ش ده‌توانێت ببێته‌هۆی‌ زۆربوونی‌ ڕێژه‌ی‌ سکپڕی‌ کچان له‌ته‌مه‌نی‌ هه‌رزه‌کاریدا.