ڕێكخراوی چاودێری ئابووریی كوردستان به هاوكاریی له‌گه‌ڵ تۆڕی دارایی جیهانی سیمینارێكی ڕێكخست.
پڕۆفیسیۆر دكتۆر كاوه محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری سیمیناره‌كه گوتی “مه‌به‌ستمانه بزانین چۆن هه‌وڵ بده‌ین كۆمپانیاكانی وه‌ربه‌رهێنه‌ر له كانزاكان و حكوومه‌ت و ڕێكخراوه ناحكوومیه‌كان، هه‌موویان به‌شدار بن بۆ ڕوونكردن و ئاشكرایی داهاتی كانزاكان و ئه‌و پاره‌یه‌ی كه لێی خه‌رج ده‌كرێت و ئه‌و جیاوازییه‌ی كه له‌نێوانیاندا بوونی هه‌یه.”
وتیشی “مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی ئه‌م سیمیناره ئه‌وه‌یه كه ئێمه هه‌وڵ بده‌ین داهاتی زیاده‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه كانزاییانه‌ی كوردستان له كه‌رتی دیكه‌دا خه‌رج بكرێت به‌تایبه‌تی جێگره‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی ئێستا كه له كوردستانن.