حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، داوای فراوانكردنی ده‌روازه سنورییه‌كان له‌توركیا ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ده‌روازه‌كان فراوان بكرێن، ئه‌وا قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوانیان ده‌گاته دوو هێنده، كه له‌ئێستادا 12 ملیار دۆلاره.
سینان چه‌له‌بی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندیی به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاوه كردوه‌و سه‌باره‌ت به فراوانكردنی ده‌روازه سنورییه‌كانی نێوان هه‌ردولا، گفتوگۆیان كردوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، هه‌ڵوێستێكی ئه‌رێنی پیشانداوه.
چه‌له‌بی له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی زه‌مانی توركی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و ده‌روازه سنورییانه‌ی له‌نێوان توركیا‌و هه‌رێم هه‌ن، وه‌ك پێویست نین و كۆنن، ئه‌گه‌ر بێت و ده‌روازه‌یه‌كی نوێ به 12 سایدی رۆیشتن و هاتن دروستبكرێت، ئه‌وا قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان هه‌ولێرو ئه‌نكه‌ره بۆ دوو هێنده به‌رزده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ساڵی رابردوو هه‌رێمی كوردستان، رێژه‌ی 70% ی بازرگانیی نێوان عێراق و توركیای پێكهێناوه‌و بۆ ئه‌مساڵیش پێشبینی ده‌كرێت قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان هه‌رێم و توركیا بگاته 12 ملیار دۆلار.