هه‌یفا وه‌هبی گۆرانیبێژی لوبنانی هه‌واڵی جیابونه‌وه‌ی له ئه‌حمه‌د ئه‌بو هشیمه‌ی مێردی راگه‌یاند دوای هاوسه‌رگیرییه‌ک که ماوه‌ی شه‌ش ساڵی خایاند.
هه‌یفا رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌ی گه‌یشتونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی که له‌یه‌کتری جیابنه‌وه و له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی و رێزگرتن له‌نێوانیان به‌رده‌وام ده‌بێت وه‌ک رێزێک بۆ ئه‌و ساڵانه‌ی پێکه‌وه ژیاون.
به‌پێی سه‌رچاوه‌کان ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه هه‌یفاو مێرده‌که‌ی ناکۆکی که‌وتووه‌ته نێوانیانه‌وه‌و دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر گه‌یشتوون به‌و بڕوایه‌ی له‌یه‌کتری جیابنه‌وه.
سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌شکردووه سه‌رقاڵی هه‌یفا به کاره هونه‌رییه‌کانی و ئاماده‌نه‌بونی له‌ماڵه‌وه یه‌کێک له هۆکاره‌کانی دروستبونی ناکۆکییه‌کان بووه سه‌رباری ئه‌وه‌ی مێرده‌که‌ی روبه‌ڕووی ئیحراجی ده‌بوویه‌وه کاتێک پڕوپاگه‌نده له میدیاکان سه‌باره‌ت به هه‌یفا وه‌هبی بڵاوده‌بویه‌وه.
سه‌رچاوه‌کان رونیانکردووه‌ته‌وه ئه‌و بابه‌ته‌ی که کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان دروستکردووه بڵابونه‌وه‌ی ده‌نگۆی “ته‌حه‌روش” پێکردنی هه‌یفا وه‌هبی بوو له‌لایه‌م مه‌لیکه‌ی به‌حره‌ینه‌وه له‌کاتی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ به‌حره‌ین ئه‌و کاته‌ی پێکه‌وه له‌سه‌ر یه‌ک یه‌خت گه‌شتیان کردبوو.
هه‌رچه‌نده هه‌یفا وه‌هبی ئه‌وه‌ی ره‌تکرده‌وه‌و دواتر رۆژنامه‌ی “الدیار” لوبنانی که هه‌واڵه‌که‌ی بڵاوکرده‌وه داوای لێبوردنی کرد، به‌ڵام سه‌ره‌نجام هه‌یفاو میرده‌که‌ی له‌یه‌کتری جیابونه‌وه.