خاوه‌نی كۆمپانیای كریست پترۆڵیۆم كه له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان وه‌به‌رهێنان له‌كه‌رتی نهوتو گازدا ده‌كات “بهپهیوندی نزیكی” هه‌بوه به‌ڕژێمی به‌عسه‌وه.
سه‌رۆكی كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی نهوتو گاز كه له‌هه‌رێمدا كارده‌كات “بهپهیوندی نزیك”ی “Intimate relations” به رژێمی پێشوی به‌عسه‌وه هه‌بوه، به‌پێی بڕیاری دادوه‌رێكی دادگای باڵای به‌ریتانیاو چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و وڵاته، هاوكات به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی سایتی ویكیلكسیش ئاشكرایده‌كات ئه‌و كه‌سه به‌ڕه‌گه‌ز عێراقیه بۆ ماوه‌یه‌ك راوێژكاری حكومه‌تی هه‌رێم بوه.
ئاشكرابونی په‌یوه‌ندی حه‌مید زیا جه‌عفه‌ر سه‌رۆكی كۆمپانیای كریست پترۆڵیۆم (Crescent Petroleum) كه له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان وه‌به‌رهێنان ده‌كات دوای ئه‌وه هات كه له‌كاتی پێدانی متمانه بهوهزیرهكانی حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆكی نوێی ئێران چیرۆكی په‌یوه‌ندی نێوان كۆمپانیای كریسنت پترۆڵیۆمو رژێمی پێشوی به‌عس هاته ئاراوه.
چیرۆكی حه‌مید زیا جه‌عفه‌ر له‌وه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا كه ناوبراو ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه بوه هۆی ئه‌وه‌ی وه‌زیرێكی كاندیدكراوی ئێران روبه‌ڕوی ره‌خنه ببێته‌وه چونكه پێشتر‌و له‌ساڵی 2001دا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا ئیمزا كردوه بۆ دروستكردنی كه‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌تایی ئامێری پیتاندنی یۆرانیۆم.
عه‌لی ره‌زا زاكانی په‌رله‌مانتاری ئێران له 15/8 دژ به‌كاندیدكردنی بێژه‌ن زه‌نگه‌نه وه‌ستایه‌وه بۆ پۆستی وه‌زیری نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌و وتی “گرێبه‌ستێكی كۆمپانیای كریسنت پترۆڵیۆم له‌گه‌ڵ كه‌رتی نه‌وتی ئێران‌دا یه‌كێك له‌گه‌نده‌ڵترین گرێبه‌سته‌كانی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی زه‌نگه‌نه بوه له‌پۆستی وه‌زیری نه‌وتدا له‌ساڵی 2001″و وتیشی ” حه‌مید زیاد جه‌عفه‌ر سه‌رۆكی كۆمپانیای كریسنت پترۆڵیۆم هاوڕێی عوده‌ی كوڕی سه‌دام حوسه‌ین بوه”.
هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان رژیمَی پێشوی بهعسو سه‌رۆكی كۆمپانیای كریسنت پترۆڵیۆم له‌كاتێدایه چه‌ندین به‌دواداچونی رۆژنامهوانیو راپۆرتی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی ده‌یسه‌لمێنێت كه حه‌مید زیا جه‌عفه‌ری په‌یوه‌ندی به‌ڕژێمی پێشوی به‌عسه‌وه هه‌بوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌مه‌راسیمی یه‌كه‌م ده‌ستپێكی هاناردهكردنی نه‌وتی هه‌رێم له‌یه‌كی حوزه‌یرانی 2009 بۆ بازاڕه جیهانیه‌كان له‌ڕێگه‌ی بۆری نه‌وتی كه‌ركوك- جیهانه‌وه، خاڵێكی سه‌ره‌كی كه به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه رژیمه پێشوه‌كانی عێراق له‌وانه رژێمی سه‌دام حوسێن داهاتی نه‌وت عێراقیان بۆ چه‌وساندنه‌وه‌و جینوسایدی گه‌لی كورد به‌كارهێناوه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم لهوتارهكیدا له‌و مه‌راسیمه وتی “رژێمه‌كانی پێش‌و به‌بێ چاودێری سامانی سروشتی وڵاته‌كه‌یان به‌كارهێناوه‌و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان زه‌ره‌ری زۆریان پێگه‌یشت له‌لایه‌ن ئه‌و رژێمانهوهو له‌بری جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانیان له‌به‌دیهێنانی به‌ڵێنی ئاشتی، توندوتیژیی، كاولكردنی سیستیماتیكو جینوسایدكردنیان شوێنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی گرته‌وه”.
به‌و وتاره‌دا دیار نه‌بو كه به‌رپرسانی هه‌رێم ئاگاداری په‌یوه‌ندی به‌رپرسی یه‌كه‌می گه‌وره‌ترین كۆمپانیای ئه‌هلی وه‌به‌رهێنانی كه‌رتی نه‌وتی ههرێمو رژێمی پێشوی به‌عس بون، یان لانی كه‌م دیارنییه كه ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌یان له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایایهدا له‌به‌رچاو گرتوه.
حه‌مید زیا جه‌عفه‌ر كییه؟
حه‌مید زیا جه‌عفه‌ر له‌ساڵی 1947 له‌به‌غداد لهخیزانێكی شیعه لهدایكبوهو زیا جه‌عفه‌ری باوكی وه‌زیری دارایی سه‌رده‌می حوكمی پادشایی عێراقبوه له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دوه‌مدا.
حه‌مید زیا جه‌عفه‌ر له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا وانه‌ی سه‌ره‌تایی دهخوینێتو دواتر له‌زانكۆی كه‌مبریج هه‌مان وڵات خوێندنی له‌ئه‌ندازیاری ته‌واو دهكاتو له 1967 بڕوانامه‌ی ماسته‌ره وه‌رده‌گرێت له فیزیادا.
له‌سه‌ره‌تای حه‌فتاكاندا زیا جه‌عفه‌ری باوكی حه‌مید كه لهحاكمی ئه‌وكاته‌ی شاریقه‌ی ئیماراتی عه‌ره‌بیه‌وه نزیك بوه راویژكاری بۆ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئیمارات سه‌رمایه‌گوزاری بكهنو دواتریش حه‌مید له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته نزیك ده‌بێته‌وه ده‌بێت به‌راوێژكاری تایبه‌تی حاكمی شاریقه.
برایه‌كی تری حه‌مید به‌ناوی جه‌عفه‌ر زیا جه‌عفه‌ر له‌به‌ریتانیا زانستی ئه‌تۆمی دهخوێنێتو دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق‌و به‌باوكی وزه‌ی ئه‌تۆمی عێراق ناوی ده‌ركردوه، له‌دوای هێرشی مانگی حوزه‌یرانی 1981ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوه‌ندی ئه‌تۆمی ته‌موز (ئۆزیراك) له‌نزیك به‌غداد، سه‌دام حوسێنی سه‌رۆكی پێشوتری عێراق جه‌عفه‌ر به به‌رپرسی وزه‌ی ئه‌تۆمی عێراق داده‌نێـت.
جه‌عفه‌ر زیا جه‌عفه‌ر له‌نێوان ساڵانی 1981 تا 2003 له‌گه‌ڵ رژێمی سه‌دام كاری كردوه‌و ئێستا سه‌رۆكی دو كۆمپانیای خزمه‌تگوزاری كه‌رتی نه‌وتییه كه ئه‌وانه‌ش “ئۆرۆك ئینجیرینگو ئۆرۆك پرۆجیكت دیڤیلیچمنت” (Uruk Group) كه لهناوهڕاستو باشوری عێراق كارده‌كه‌ن.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی “دێ ناشناڵ”ی ئیماراتی كه له‌مانگی ئه‌یلولی 2010 بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌و دوو كۆمپانیایه سه‌ر به‌گروپی ئۆرۆكن كه بارگای سه‌ره‌كیان له‌شاری دوبیه گرێدارون به‌كۆمپانیای كریسنت پیترۆیلیۆمو حه‌مید جه‌عفه‌ری سه‌رۆكی ئه‌و كۆمپانیایه‌وه.
كینیس تیمێرمهن (Kenneth R. Timmerman) نوسه‌ر كه له 29 حوزه‌یرانی 1993 راپۆرتێكی بۆ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكی ئاماده‌كردوه تیایدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه جه‌عفه‌ر زیا جه‌عفه‌ر برای حه‌مید له‌كۆتایی هه‌شتاكان‌و سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كاندا جێگری حسێن كاملی زاوای سه‌دام بوه، ئه‌وكاته‌ی ناوبراو وه‌زیری پیشه‌سازی سه‌ربازی بوه .
تیمێرمهن له‌ڕاپۆرته‌كه‌یدا ده‌نوسێت حه‌مید زیا جه‌عفه‌ر به‌ڕاده‌یه‌ك لهڕژیمی سه‌دامه‌وه نزیك بوه كه له‌دوای تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئهنفالو پێش هێرشی سه‌دام بۆ كوه‌یت له 1991دا ده‌مانچه‌یه‌كی ئاڵـتونی به‌نزیكه‌ی ده‌هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی ئه‌وكاته دهكڕێتو بۆ حسێن كامیلی ده‌نێرێت.
وه‌رگرتنی كۆمپانیای كریسنت پیترۆلیۆم
له‌ساڵی 1985دا حه‌مید زیا جه‌عفه‌ر ده‌بێت به‌خاوه‌نی كۆمپانیای كریسنت پیترۆلیۆم ئیماراتی كه زۆرترین پشكی كۆمپانیای دانا غازیشی له‌خۆگرتوه كه پێشتر له‌ساڵی 1971 دامه‌زراوه، ئه‌و كۆمپانیایه له‌ساڵانی 1988-1989 ده‌بێته بازرگانی نه‌وتی عێراق‌و به‌وته‌ی راپۆرته‌كه‌ی تیمێرمهن ئه‌و كاته له‌ڕژێمی سه‌دام نزیكده‌بێته‌وه.
گۆڤاری “ساڵی نهوتو گاز”ی ساڵی 2012 كه به‌هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و كۆمپانیای گهنڵ ئینرجی توركیا چاپده‌كرێت بڵاویكردۆته‌وه كۆمپانیای كریسنت پترۆڵیۆم له‌كۆتایی هه‌شتاكانه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كاریكردوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌و راهێنانی ئه‌نجامداوه بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی‌و پلانێكی مه‌یدانی گه‌شه‌پێدانی ته‌واوكردوه بۆ یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین كێڵگه نه‌وتیه‌كانی به‌سره”.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی كینیس تیمێرمهن كۆمپانیای كریسنت پترۆڵیۆم ساڵی 1989 له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق گریبه‌ستێك ئیمزاده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌بواری كه‌رتی نهوتو پاڵاوتنیدا له‌به‌شێك له‌وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا وه‌به‌رهێنانی هاوبه‌ش بكه‌ن له‌گه‌ڵ رژێمی به‌عسداو بیانكڕن، ئه‌م پلانه كه له‌ڕێگای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی سه‌ربازی عێراقه‌وه ئه‌نجامدراوه له‌وكاته‌شدا جه‌عفه‌ری برای حه‌مید جێگری حسێن كامیلی بوه.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی تیمێرمهن ئه‌وكات كریسینت پیترۆلیۆم هه‌وڵیدا ژماره‌یه‌ك لهپاڵاوگهو 3000 به‌نزینخانه له‌كۆمپانیای پیترۆفینا له‌ئه‌مریكا بكڕێت، به‌ڵام به‌هۆی جه‌نگی كه‌نداوی دوه‌می هاوپه‌یمانانه‌وه دژ به‌عێراق ئه‌و پلانه سه‌ری نه‌گرتوه كه به‌وته‌ی ئه‌و نوسه‌ره ئه‌گه‌ر ئه‌و پلانه سه‌ریبگرتایه یارمه‌تی دارایی زۆری وه‌زیری پیشه‌سازی سه‌ربازی عێراقی ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی چه‌كه‌كانی فراوانتر بكات.
له‌ساڵی 1989 كۆمپانیای كریسنت پترۆڵیۆم كه ئه‌وكاته ئۆفیسێكی له‌ویلایه‌تی ته‌كساسی ئه‌مریكا بوه، ده‌بێت به‌ته‌نها بریكاری رژێمی سه‌دام بۆ كڕینی كارگه‌یه‌كی توانه‌وه‌ی ئه‌لۆمنیۆم له‌ده‌ره‌وه بۆ وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی سه‌ربازی ناوی ئه‌م گرێبه‌سته‌ش له‌ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی 1989-1990 ئه‌و كۆمپانیایه‌دا هاتوه كه دواتر كارگه‌كه له‌نزیك شاری ناسریه‌ی باشوری عێراق جێگركراوه.
له‌دوای شه‌ڕی كه‌نداو پشكنه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم له‌عێراق ئاشكرایان كرد كه ئه‌له‌منیۆمی ئه‌و كارهگهیه به‌كارهێنراوه بۆ دروستكردنی سانتریفیوجی یورانیۆم كه ئامێرێكه له‌پرۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمدا به‌كاردێت.
تیمێرمهن ده‌نوسێت “ئه‌گه‌رچی له‌وانه‌یه كۆمپانیای كریسنت پترۆڵیۆم له‌بازرگانی كڕینی چهكو یان به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك نه‌بوه، به‌ڵام به‌دڵنیایه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌بوه به‌و ده‌زگا عێراقیه سه‌ره‌كیانه‌ی كه كاریان كڕین‌و به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك بوه”.
شه‌ڕی حه‌مید رۆژنامهنهیهكی به‌ریتانی
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی بابه‌تێك له‌گۆڤاری ئۆبزێرڤه‌ر (Observer) له‌حوزه‌یرانی 1992 سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی نێوان حه‌میدو كۆمپانیاكه‌ی له‌گه‌ڵ رژێمی به‌عسدا ناوبراو ئه‌له‌ن جۆرجی (Alan George) نوسه‌ری ئه‌و بابه‌ته ده‌داته دادگای به‌ریتانیا به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه وای پیشانداوه كه كریسنت پیترۆلیۆم له ایه‌ن سه‌دامه‌وه كۆنترۆڵ ده‌كرێت یان خاوه‌نیه‌تی.
له‌ڕاپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ئیندیپێندنتی به‌ریتانیدا كه له 21 مارسی 1993 بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاشكرایكردوه كه حه‌مید زیا جه‌عفه‌ر پاره‌یه‌كی زۆری له‌ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌كانییه‌وه خه‌رجكردوه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه بترسێنێت كه باسیان له‌په‌یوه‌ندی نێوان كۆمپانیای كریسنت پیترۆلیۆمو رژێمی سه‌دام كردوه به‌وه‌ی كه ده‌یانداته دادگا.
ئیندیپندینت ئاشكرایكردوه كه گۆڤاری ئۆبزێرڤه‌ر دان به‌هه‌ڵه‌كه‌یدا دهنێتو بڕی 5000 پاوه‌ن وه‌ك غه‌رامه ده‌دات، به‌ڵام حه‌مید زیا جه‌عفه‌ر دۆسیه‌كه‌ی له دژی ئه‌له‌ن جۆرج دهدۆڕێنێتو (دره‌یك) دادوه‌ری دادگای باڵای به‌ریتانیا (Justice Drake) ئه‌و تۆمه‌ته ره‌تده‌كاته‌وه كه خراونه‌ته پاڵ رۆژنامه‌نوسه‌كه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌و بابه‌ته‌دا وادهركهوتبێت كه كریسنت پترۆڵیۆم له‌لایه‌ن سهداوهمه كۆنترۆڵكراوه، به‌ڵام دادوه‌ر لهدوابڕیاری دادگادا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كۆمپانیای ناوبراو له‌گه‌ڵ رژێمی سه‌دامدا “په‌یوه‌ندی نزیكی” هه‌یه.
دوای ئه‌و روداوه جۆن دۆد، جیم گودمهنو نۆرمه‌ن ئه‌ی كامینگ كه سێ په‌رله‌مانتاری ئه‌وكاته‌ی به‌ریتانیا بون، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه تائێستاش له‌سه‌ر سایتی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته هه‌یه كاره‌كه‌ی رۆژنامه‌نوس ئه‌لن جۆرج به‌گرنگ دهنرخێننو وته‌ی دادوه‌ره‌كه دوپاتده‌كه‌نه‌وه به‌وه‌ی كه كریسنت پترۆڵیۆم په‌یوه‌ندی نزیكی هه‌بوه له‌گه‌ڵ رژیمی سه‌دامدا.
له 10ی مارسی 1993دا رۆژنامه‌ی گاردیه‌ن به‌ریتانی له‌زاری رۆبین كوك وه‌زیری سیبه‌ری ئۆپۆزسیۆن كه دواتر له‌ساڵی 1997 بوه وه‌زیری ده‌ره‌وه رایگه‌یاند “زۆر سه‌یره كه كۆمپانیایه‌ك كه باره‌گای سه‌ره‌كی له له‌نده‌نه‌و ده‌وترێت په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌سه‌رۆكی پڕۆگرامی چه‌كی ئه‌تۆمی عێراقه‌وه، به‌ڵام كه‌سێك له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی به‌ریتانیا به‌لایه‌وه سه‌یر نیه!”.
ئه‌مریكاش دێته سه‌رخه‌ت
ئیندیپندینت ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ته‌نیا به‌رپرسانی به‌ریتانی نه‌بون كه نیگه‌ران بون له‌په‌یوه‌ندی نێوان كۆمپانیای كریسنت پیترۆلیۆم به‌ڕژێمی سه‌دامه‌وه به‌ڵكو له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه وه‌زاره‌تی دارایی ئهمریكاو سێ لیژنه‌ی كۆنگرسی ئه‌و وڵاته لێكۆڵنه‌وه‌یان له‌وه كردوه كه گوایا “كریسینت پیترۆلیۆم” كۆمپانیایه‌كی رژێمی سه‌دامه.
له‌ڕاپۆرتێكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرسی ئه‌مریكادا به‌ناوی “جارێكی‌تر دامه‌زراندنی كه‌رتی چه‌كی عێراق” ئاماژه به‌په‌یوه‌ندیه‌كانی “كریسینت پیترۆلیۆم”و رژێمی سه‌دام حسێن له‌عێراق كراوه.
له‌هه‌رێم راوێژكار بوه
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك ك ماڵپه‌ری ویكیلیكس له‌مانگی ئابی 2011 بڵاویكردۆته‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له 22 ته‌موزی 2009دا داوای زانیاری له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی په‌یوه‌ندی سیاسی توركیا‌و هه‌رێمی كوردستان كردوه به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌و زانیارییانه‌ی لهباڵوێزخانهكانی واشنتۆن له‌وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌ستبكه‌وێت به‌تایبه‌ت زانیاری ورد له‌سه‌ر به‌رپرسانی عێراق‌و هه‌رێم.
له‌و نوسراوه‌ی وه‌زراه‌تی دارایشدا حه‌مید زیاد جه‌عفه‌ر به‌ڕاوێژكاری حكومه‌تی ههرێمو نوێنه‌ری كۆمپانیای دانا گاز له‌هه‌رێم ناسێنراوه.
په‌یوه‌ندی كریسنت پیترۆلیۆمو هه‌رێم
كریسنت پیترۆلیۆم له‌نیسانی 2007 له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستێكی ئیمزا كردوه بۆ وه‌به‌رهێنانی گازی سروشتی له‌كێڵگه‌ی كۆرمۆرو چه‌مچه‌ماڵی سنوری ئیداری سلێمانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با بۆ سلێمانی‌و هه‌ولێر.
ئه‌نجامدانی ئه‌و گرێبه‌سته له‌سه‌ر خاكی دو ناوچه‌یه كه به‌به‌شێك له‌ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان داده‌نرێت كه سه‌ره‌كیترین ناوچه‌ی قوربانی هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفالی رژێمی به‌عس بوه.
له‌مانگی ئایاری 2009ه‌وه كریسنت پیترۆلیۆم 20% ئه‌و كێڵگه‌ی سپاردوه به‌دوو كۆمپانیای نهمساییو ههنگارییو به‌وته‌ی سایتی كۆمپانیاكه پشكه‌كانی دانا گاز‌و كریسنت پیترۆلیۆم له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی تره‌وه له‌هه‌رێم كوردستان كۆنترۆڵدهكرێن به‌ناوی “پیرڵ پیترۆلیۆم”ه‌وه.
گۆڤاری “ساڵی نهوتو گاز”ی ساڵی 2012 كه بڵاویكردۆته‌وه “كۆمپانیی كریسنت پترۆڵیۆم له‌كۆتایی هه‌شتاكانه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كاریكردوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌و راهێنانی ئه‌نجامداوه بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی‌و پلانێكی مه‌یدانی گه‌شه‌پێدانی ته‌واوكردوه بۆ یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین كێڵگه نه‌وتیه‌كانی به‌سره”.
ئه‌و گۆڤاره له‌به‌شی هه‌رێمی كوردستانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كرسنت پترۆڵیۆم توانیویه‌تی گازی كێڵگه‌ی كۆرمۆرو چه‌مچه‌ماڵ له‌ڕێگه‌ی بۆرییه‌كه‌وه بگوازێته‌وه بۆ وێستگه‌ی كاره‌بای سلێمانی‌و هه‌ولێر بۆ به‌رهه‌مهێنانی 1250 میگاوات كاره‌با.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌مان ژماره‌ی گۆڤاری “ساڵی نهوتو گاز”دا ده‌ڵێت “خه‌ڵكی كوردستان‌و عێراق زۆر باش ده‌زانن ئه‌و قوربانییه قۆرسهی كه داویانه له‌به‌ر به‌كارهێنانی خراپی سامانی سروشتی عێراق، ئێمه ئێستا ئه‌و خاڵه سلبیه ده‌كه‌ین به‌خاڵێكی پۆزیتیڤ”.
هاوكات نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌نیسانی 2007 رێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ حه‌مید زیا جه‌عفه‌ر سه‌رۆكی كۆمپیانیای كریسنت پیترۆلیۆمو خاوه‌ن زۆرترین پشك له‌كۆمپانیای دانا گاز ئه‌نجامدا، بۆ گه‌شه‌پێدانی كێڵگه‌ی گازی چهمچهماڵو كۆرمۆر.
عوسمان شوانی وه‌زیری پێشوتری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و حه‌مید زیا جه‌عفه‌ر به‌رپرسی دانا گاز به‌فه‌رمی له 20 تشرینی دوه‌می 2007 ئۆفیسی ئه‌و كۆمپانیایهیان له‌شاری سلێمانی كرده‌وه.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه له‌سه‌ر سایتی كریسنت پترۆڵیۆم له 18 مارسی ئه‌مساڵ بڵاوكراته‌وه له 2009وه تا تشرینی دوه‌می ئه‌مساڵ كریسنتو داناگاز له‌كه‌رتی نه‌وت و گازی كوردستان سه‌رمایه‌گوزاریان كردوه‌و بڕه‌كه‌شی یه‌ك ملیار‌و چوار ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده كراوه.
كه به‌وته‌ی سایتی كۆمپانیاكه ئه‌مه زۆرتری سه‌رمایه‌گوزارییه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئه‌هلیه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان كرابێت.
كۆمپانیای كریسنت پترۆڵیۆم توانیویه‌تی له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردودا به‌ڕێژه‌ی 79 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌كێڵگه‌ی نه‌وتی كۆرمۆر به‌رهه‌مبهێنێت كه به‌و هۆیه‌شه‌وه قازانجێكی باشی كردوه.
مانگی ئه‌یلولی ساڵی رابردو له‌به‌یاننامه‌یه‌كی رهسیمیدا له‌سه‌ر سایته‌كه‌ی، كۆمپانیای داناگاز رایگه‌یاند كه له مانگی ئه‌یلولی 2012دا قازانجی به‌بڕی 37% به‌رز بۆته‌وه.
هاوڵاتی