بازرگانه‌كانی برنجی به‌سمه‌تی هندی خۆشحاڵی‌و به‌رچاو ڕۆشنی خۆیان ده‌ربڕی به‌وه‌ی كه سه‌ردانه‌كه‌ی نوری مالكی بۆ هندستان، ببێته هۆی بوژانه‌وه‌ی بازرگانی برنجی بهسمهتیو هاورده‌كردنی زیاتری بۆ عێراق.
رۆژنامه‌ی ئیكۆنۆمیك تایمزی هندی بڵاویكرده‌وه، دانیشتوانی هه‌رێمی كارناڵی هندستان كه به‌ناوبانگه به چاندنی برنجی به‌سمه‌تی، خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕیوه به‌سه‌ردانه‌كه‌ی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ وڵاتهكهیانو، هیوای 3 هه‌زار جوتیاری ناوچه‌كه‌ی بوژانده‌وه كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بازرگانه‌كانی برنجی به‌سمه‌تی دهكهنو، چاوه‌ڕاوانی بوژانه‌وه‌ی بازرگانی برنج ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ به‌غدا.
رۆژنامه‌ی ئیكۆنۆمیكی هندی بڵاویكرده‌وه هه‌رێمی كارناڵ به‌ناوبانگه به بهرههمهێنانو هه‌نارده‌كردنی برنجی بهسهمهتی بۆ هه‌مو جیهان، به‌ڵام له ئێستادا ته‌نها به‌شێكی كه‌می هه‌نارده‌ی عێراق ده‌كات، به‌ڵام له ساڵانی 2012و 2013 بوژانه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه دیوه‌و له‌و دوو ساڵه‌دا بڕی 40 هه‌زار ته‌نی لێوه هاورده‌كراوه بۆ عێراق.
رۆژنامه له‌زاری چه‌ند بازرگانێكی برنجی ناوچه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه، هه‌نارده‌ی برنجی به‌سمه‌تی له‌ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردودا 5 هێنده زیادی كردوه‌و، له داهاتودا چاوه‌ڕوانده‌كرێت عێراق ببێته بازاڕێكی به‌رده‌وامی ئه‌و برنجه.