وڵاتانی دراوسێی سوریا ئاستی ئابوریان دابه‌زیوه، به‌هۆی ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سهریو ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌و وڵاته ڕوو ده‌دات.
سایتی عه‌ره‌بیه بڵاویكرده‌وه، شاره‌زایانی بواری ئابوری پێیانوایه ئه‌و دۆخه‌ی ئێستای سوریا زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ئابوری وڵاتانی دراوسێی سوریا گه‌یاندووه، نرخی پشكی وڵاتانی دوبهیو ئه‌بوزه‌بی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
نرخی پشكی وڵاتانی دراوسێی سوریا له‌كاته‌وه دابه‌زیوه كه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ئهمریكاو وڵاتانی خۆرئاوا هێرش بكه‌نه سه‌ر سوریا بۆ ڕاگرتنی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌ی له‌و وڵاته ڕوده‌ده‌ن.
ئابوریناسێكیش ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو، پرسی لێدانی سوریا له‌ئێستادا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئابوری عێراق‌و توركیا‌و ئوردون به‌پله‌ی یهكهمو وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی هه‌یه.