یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، داهاتی ساڵانه‌ی هاوڵاتیان له‌نێوان سێ بۆ 11 هه‌زار دۆلاردایه. رونیشیدهكاتهوه، پاره‌ی خه‌وتوی لای هاوڵاتیان له 6 ملیار‌و 380 ملیۆن دۆلار تێپه‌ربوه.
وته‌بێژی لقی سلێمانی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان، یاسین مه‌حمود ره‌شید، ئاشكرایكرد، داهاتی ساڵانه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌ناوچه هه‌ژارنشینه‌كانه‌وه بۆ ناوه‌ندی شاره‌كان له‌نێوان 3 هه‌زار دۆلار بۆ 11 هه‌زار دۆلاردایه.
وتیشی، ئه‌و ئاماره به‌پێی بانكی ناوه‌ندی عێراقیه‌و وه‌ك یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان به‌دواداچونمان بۆكردوهو زۆر راسته.
ئاشكراشیكرد، پاره‌ی خه‌وتو لای هاوڵاتیانی كوردستان كه هیچ سودێكی نیه‌و خه‌ڵك له‌ماڵه‌وه دایناوه شه‌ش ملیار‌و 380 ملیۆن دۆلاری تێپه‌ڕاندوه، كه زه‌ره‌رو زیانێكی زۆر گه‌وره‌یه له‌ئابوری كوردستان، چونكه ئه‌وه به‌سه‌رمایه‌ی به‌ستو داده‌نرێت كه هیچ سودێكی نیه‌و ته‌نانه‌ت زۆرجار بۆ خاوه‌نه‌كه‌شی سودی نیه.
سه‌باره‌ت به‌بڕی سه‌رمایه‌گوزاریش، یاسین مه‌حمود، وتی، سه‌رمایه‌گوزاری 35 ملیار دۆلار تێپهریكردوه، كه بریتیه له‌مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان له‌بواری خانوبه‌ره‌و وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پیشهسازیو وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزار.
ده‌رباره‌ی هاورده‌كردنیش، وته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌ران رایگه‌یاند، بڕی هاورده‌كردنی له‌توركیاوه 12 ملیار دۆلار‌و هاورده‌كردن له‌ئێرانه‌وه هه‌شت ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندوه.
ئاشكراشیكرد، 400 ته‌ن ئاڵتون له‌نێوان فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی‌و ئیماراتدا ئاڵوگۆڕی پێده‌كرێت.
له‌باره‌ی سه‌رمایه‌دارانیش وتی، له‌هه‌رێمی كوردستاندا ده هه‌زارو هه‌شت سه‌د كه‌س سه‌رمایه‌كانیان له‌پێنج ملیۆن دۆلار زیاتره.