لەدوای كۆبوونەوەیەك لەنێوان بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لەخاوەنی بەنزینخانەكانی سلێمانی، بریاردا لە یهكی مانگی داهاتووەوە بریارەكەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان سەبارەت بەیەكخستنی نرخ و كوالێتی بەنزین و قەدەغەكردنی بازرگانی بە بەنزین لەسلێمانی جێ بەجێ بكرێت.
بهگوێرهی ڕاگهیهندراوێكی نوسینگهی پارێزگاری سلێمانی ،دوێنێ 26ی ئاب بهرامبهر بهچواری گهلاوێژی 2713ی كوردی (تەها زەنگە) بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێم بەئامادەبوونی (ئاوات محەمەد) قایمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی و (جەمال عەلی) بەرێوەبەری گشتی بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانی، لەبینای پارێزگای سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەك لە خاوەن بەنزینخانەكانی سلێمانیدا كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان وردەكاری بریارەكەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی بۆ خاوەنی بەنزینخانەكان خستەروو و روونیكردەوە، كە بەرهەمی ناوخۆیی لەهەرێمدا زیادی كردووە، لەمەودوا وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بەرپرسی دابینكردنی بەنزین دەبێت و بازرگانی بەنزین قەدەغە دەكرێت، نرخی یەك لیتر بەنزین بە (500) دینار دەدرێت بە هاووڵاتیان .
داوای كرد بەنزینخانەكان لەجێ بەجێ كردنی ئەم بریارەدا هاوكاری حكومەت بكەن.
لهڕاگهیهندراوهكهدا ئهوهشخراوهتهڕوو، لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا لەلایەن خاوەن بەنزینخانەكانەوە چەندین سەرنج و تێبینی خرایەروو.
لەبەرامبەردا بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان تەئكیدی كردەوە، ئەو بریارەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بۆ بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیانە، هاوكات وەزارەت بەرژەوەندی خاوەن بەنزینخانەكانیش لەبەرچاو دەگرێت و دووپاتیكردەوە بەنزینخانەكان هاوكاری حكومەت دەبن لە جێ بەجێ كردنی ئەو بریارەد.
دواتر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لەیەكی مانگی داهاتوو(1/9) بریارەكەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەسەرجەم بەنزینخانەكانی سلێمانی بچێتە بواری جێ بەجێ كردنەوە، بەنزین بەنرخی (500) دینار بۆ لیترێك دەدرێت بەهاووڵاتیان.