به‌چاودێری (ئاسۆس نه‌جیب) وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ڕێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی (ILO)، په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ندیكای كرێكاران، شارهزایانو پسپۆڕانی بواری ئابوری‌و یاساناسان، وه‌زاره‌تی كار به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی ۆرك شۆپێكی سێ ڕۆژه‌ی له‌باره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی دواین ڕه‌شنوسی یاسای كاری تایبه‌ت به‌هه‌رێمی كوردستان له‌هۆتێل (مێركۆری) له‌شاری هه‌ولێر سازكرد.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌وته‌یه‌كدا ئامانجی ۆرك شۆپه‌كه‌ی خسته‌ڕوو، كه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن‌و وه‌رگرتنی ڕاوو پێشنیازی زیاتر له‌باره‌ی ڕه‌شنوسی یاسای كاری كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كار‌و ڕێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی داڕێژراوه‌و پێشكه‌شكردنی به‌ئه‌نجومه‌نی وهزیرانو له‌وێشه‌وه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی.
وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی وتیشی:”ڕه‌شنوسی یاسای كار ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، یه‌كێكه له‌و ڕه‌شنوسه یاسایانه‌ی به‌ده‌رچوونی ته‌واوی مافه‌كانی كرێكار‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كرێكاران‌و زامنكردنی ماف‌و ئیمتیازاته‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م ڕه‌شنوسی یاسایه‌دا له‌خۆده‌گرێت، له‌ساڵی (2004) ه‌وه ڕه‌شنوسی یاسای كاری عێراقی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه، به‌ڵام تا ئێستا په‌سه‌ندنه‌كراوه، له‌ماوه‌ی ئه‌م سێ ڕۆژه‌شدا دواین داڕشتنه‌وه بۆ ڕه‌شنوسه‌كه ده‌كه‌ین كه تایبه‌ته به‌كوردستان”.
له‌باره‌ی بارودۆخی كرێكاران له‌كوردستان، وه‌زیری كار له‌لێدوانێكیشدا بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن وتی:”له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا (62) كۆمپانیا‌و خاوه‌ن پرۆژه به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به‌پاراستنی سه‌لامه‌تی مافی كرێكار له‌شوێنی كار دراونه‌ته دادگا، زۆربه‌ی كه‌یسه‌كانیش له‌به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران یه‌كلابووه‌ته‌وه، تا ئێستاش له‌هه‌رێمی كوردستان زیاتر له (50) هه‌زار كرێكار له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كار زهمانكراونو مافه‌كانیان پارێزراوه”.