رۆژی 7ی ئەم مانگە، له حه‌وشی بینای سه‌رای کۆن له شاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی ، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د- لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 1ی ڕێکخستنی سلێمانی و پارێزگاری سلێمانی و به‌رپرسانی ئه‌منی و به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌کان و که‌سایه‌تیه دیاره‌کان و ڕۆشنبیران و میوانانی بیانی ڕێوڕه‌سمی واژۆکردنی ئینسکلۆپیدیای سلێمانی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی یونسکۆ سازکرا.
مه‌راسیمه‌که به‌چه‌ندین شعری شاعیرانی سلێمانی بۆ سلێمانی ده‌ستیپێکرد و له لایه‌ن چه‌ندین گروپی میوزیک و میللی گۆرانی وچالاکی فۆلکلۆری ڕه‌سه‌ن نمایشکرا.
له وته‌یه‌کیدا هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئاماژه‌یدا به پڕۆژه‌که و وتی”ماوه‌یه‌ک زۆر به‌هیوای ئه‌وه بووین ئینسکلۆپیدیایه‌ک بۆ شاری سلێمانی دروست بکه‌ین، به‌ڵام سه‌ره‌تا به‌و شێوه‌یه نه‌بوو ده‌بوو به‌شێوه‌یه‌کی گه‌وره و پێشکه‌وتوو ئه‌و پڕۆژه جێبه‌جێبکرێت، چونکه وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین شاری سلێمانی و خه‌ڵکه‌که‌ی حه‌زی به داهێنان و نوێگه‌ری هه‌یه و حه‌زی به ته‌قلید و ڕۆتین نیه”
پاشان مه‌راسیمی په‌یوه‌ستنامه‌ی ئینسکلۆپیدیای سلێمانی له نێوان خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و نوێنه‌ری ڕێکخراوی یونسکۆدا واژۆکرا.
فاروقی مه‌لا مسته‌فا- که‌سایه‌تی شاری سلێمانی له لێدوانێکیدا به SNN ی ڕاگه‌یاند: زۆر گرنگه ده‌رباره‌ی شاری سلێمانی له هه‌موو بواره‌کانه‌وه ڕاده‌ی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن و مێژوی شاری سلێمانی بخوێنێته‌وه که کراوه‌یه بۆ هه‌موو که‌سێک زانیاریه‌کانی خۆی دابنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه پڕۆژه‌که پێویستی به ده‌سته‌ی نوسه‌رانێکی گه‌وره‌و شاره‌زا هه‌یه تا سه‌رپه‌رشتی بکات.
وتیشی : هیوادارم پڕۆژه‌که به‌شی سه‌ره‌کی بۆ لایه‌نی سیاسی نه‌بێت و باسی که‌ڵه پیاوان و بازرگانان و ناوداره کۆنه‌کانی شار گرنگیه‌کی زیاتری هه‌بێت.