ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ یەکێتی وەبەرهێنانی کوردستان خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشیە پرۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 25/8 لە هۆڵی هۆتێل هایکریست بە بەشداری سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لە وەبەرهێن و خاوەن بانکەکانی سلێمانی و دوکانی حەواڵەکان سمینارێک بۆ پرۆفیسۆر د.عەلی قەرەداغی ئەندامی گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان تایبەت بەڕۆڵی بانکەکان لەڕوانگەی شەریعەتی ئیسلام و کاریگەری لەسەر گەشەکردنی ئابوری و پێشخستنی پرۆژەکان لە وەرگرتنی قەرز و ئاسانکاری و حەواڵە و ئاڵوگۆڕی دراو ئاڵتون و بەشداری سوو مورابەحە و قیست و کڕین و فرۆشت و پشک.
لە سیمینارەکەدا گفتوگۆیەکی کراوە لە نێوان بەشداربوان و دکتۆر علی ئەنجامدراو چەندین ڕونکردنەوەی گرنگی لەبارەی ئەو بابەتانەوەدا کە لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان پێویستە ئەنجام بدرێت بۆ گرنگیدان بە پێشخستی بانکەکان.