بانكی ناوه‌ندی عێراق ئاشكرای كرد: فرۆشتنی دۆلار له بانكه‌كاندا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه، ئه‌وه‌ش كارێكی وا ده‌كات، بازاڕ جۆش و خرۆشێكی دیكه‌ی هه‌بێت.
بانكی ناوه‌ندی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند: فرۆشی دۆلار رۆژی شه‌ممه 24ی ئابی 2013 گه‌یشتۆته 235 ملیۆن و 745 هه‌زار دۆلار، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو، گه‌یشتۆته 185 ملیۆن و 391 هه‌زار دۆلار، به نرخێكی جێگیر كه یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر 1166 دیناری عێراقیه.
باس لهوهشكراوه: بڕی 22 ملیۆن دۆلار به شێوه‌ی كاش فرۆشراوه بڕی 213 ملیۆن و 745 هه‌زار دۆلاری دیكه‌ش له بانكه‌وه حه‌واڵه كراوه، نرخی یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به 1179 دیناری عێراقی بووه.
سه‌باره‌ت به فرۆشتنی دراو، بانكی ناوه‌ندی روونیشیكردووه‌ته‌وه: 20 بانكی كه‌رتی تایبه‌ت به‌شداریان له فرۆشتنی دراو له بانكی ناوه‌ند كردووه.