” توندوتیژییەكان كاریگەریان لەسەر نەوتی عێراق داناوە “

بەرپرسێكی عێراق ئاشكرایكردووە، توندوتیژیی و هێرشەكان كاریگەری زۆری لەسەر كەرتی ئابوری عێراق داناوە بەتایبەت بواری نەوت، بەجۆرێك رێگری لەسەر پەرەسەندنی هەناردەی نەوت دەكات.
رۆژنامەی (ۆڵ ستریت ژۆرناڵ)ی ئەمریكی لەزاری سامی ئەعرەجی سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانیەوە بڵاویكردەوە، هێرشەكان و توندوتیژیی سوریا كاریگەری لەسەر ئابوری عێراق داناوە بەجۆرێك رێگر بووە لەبۆریەكی نەوت كە عێراق لەبەرنامەیدا بووە دایبمەزرێنێت.
ئەعرەجی روونیكردووەتەوە، عێراق بەتوندوتیژیی دەوردراوە، لەبەرنامەی بەغدادا هەبووە كە بۆریەك بۆ هەناردەكردنی نەوت بۆ دەرەوە دابمەزرێنێت، بەڵام هۆی توندوتیژیەكانەوە هەڵوەشێنراوەتەوە.
ا..ع
ناو   
ئیمەیڵ   
شوێن   
 
 Submit