وه‌زاره‌تی بازرگانی‌و پیشه‌سازی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌ی ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 600 هه‌زار تۆن بووه، به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانی ناوخۆی هه‌رێمیش ده‌ڵێت: به‌رهه‌می گه‌نمی ئه‌مساڵ به‌شی پێداویستی ناوخۆیی ناكات.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانیی هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماری به‌رهه‌می ئه‌مساڵی دانه‌وێله‌ی هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگه‌یاندو ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئه‌مساڵ 563 هه‌زارو 222 تۆن گهنمو جۆ له‌جوتیاران وه‌رگیراوه.
به‌جۆرێك پارێزگای سلێمانی زیاتر له 143 هه‌زار تۆن‌و پارێزگای هه‌ولێر زیاتر له 263 هه‌زار تۆن‌و دهۆكیش زیاتر له 212 هه‌زار تۆن گهنمو جۆ وه‌رگیراوه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانیی ناوخۆی هه‌رێم ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، به‌رهه‌می گه‌نمی ئه‌مساڵ به‌شی پێداویستی ناوخۆیی ناكات، له‌كاتێكدا هه‌رێم پێویستی به 700 هه‌زار تۆن هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مساڵ كه‌متر له‌و ڕێژه‌یه به‌رهه‌مهاتووه، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه گه‌نمی هه‌رێمی كوردستان شیاوی هاڕینو نانكردن نییه‌و جوتیارانیشیان ڕاسپاردووه كه جۆری گه‌نمه بگۆڕن بۆ چاندن.