نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی هندستان دهكاتو ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ست له‌بواره‌كانی نهوتو وزه‌و پیشهسازیو په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته واژۆده‌كات.
بڕیاروایه به‌م نزیكانه، نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی وڵاتی هندستان بكات‌و پێش سه‌ردانه‌كه‌شی له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ رۆژنامه‌نوسان روونكرده‌وه، كه ئیمزاكردنی چه‌ند گرێبه‌ستێكه له‌بواره‌كانی نهوتو وزه‌و پیشهسازیو په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته.
مالیكی روونیشیكردۆته‌وه ” حكومه‌تی هندستان خواستێكی زۆری بۆ كردنه‌وه‌ی پاڵاوگه‌ی نهوتو په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی نه‌وت هه‌یه، له‌وبواره‌شدا عێراق سود لهزمونی ئه‌و وڵاته ده‌بینێت.”
باسی له‌وه‌شكردوه، له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌چۆنیه‌تی ره‌وشی خوێندنی هه‌زاران خوێندكاری عێراق ده‌كۆڵێته‌وه كه‌له‌ئێستادا له‌هندستان سه‌رقاڵی خوێندنن.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆهندستان، مالیكی له‌لایه‌ن وه‌زیرانی نهوتو كشتوكاڵ‌و تهندروستیو به‌رپرسانی یه‌كه‌ی وهبهرهێنانو ژماره‌یه‌ك لهراوێژكارو بازرگانه‌وه یاوه‌ری ده‌كرێت.