حكومه‌تی ژاپۆن بڕیاریداوه له‌چوارچێوه‌ی هاوكاریه‌كانی بۆ عێراق له‌ساڵی داهاتوودا (20) پرۆژه‌ی جۆراوجۆر له‌عێراق جێبه‌جێ بكات.
ئاژانسی هه‌واڵی (مه‌له‌ف) بڵاویكرده‌وه، حكومه‌تی ژاپۆن بڕی (پێنج ملیار) دۆلاری ته‌رخان كردووه، بۆ جێبه‌جێردنی (20) پرۆژه‌ی جۆراوجۆر له‌عێراقدا.
(میساكۆ تاكاهاشی) ڕاوێژكاری باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆن له‌عێراق ڕوونیكرده‌وه، له‌و بڕه پاره‌یه (سێ ملیار) ی به‌شێوه‌ی قه‌رز بۆماوه‌ی حه‌وت ساڵ‌و یه‌ك ملیار‌و (500) ملیۆن دۆلار وه‌ك هاوكاری دارایی و (500) ملیۆن دۆلاریش بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان ته‌رخانكراوه.
له‌لای خۆیشیه‌وه، (ماساتۆ كاكا ووكا) باڵیۆزی ژاپۆن له‌عێراق ڕایگه‌یاند، یه‌كێك له‌پرۆژه گه‌وره‌كان دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ژنان‌و منداڵانه له‌فه‌لوجه، به‌یادی (شنسوكه هاشیدا) ی ڕۆژنامه‌نوسی ژاپۆنیه‌وه دروستده‌كرێت كه له‌ساڵی (2003) دا له‌و شارۆچكه‌یه كوژراوه.