“حكومەتی عێراق نایەوێت كەرتی ئابوری بەرەوپێش بچێت “

ئەندامێكی لیژنەی ئابوری پەرلەمانی عێراق پێوایە حكومەتی بەغدا نایەوێت ئابوریەكی دروست لەعێراق بەپێی دەستور و یاسا بێتە ئاراوە. مەحما خەلیل، ئەندامی لیژنەی ئابوری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەئاژانسی هەواڵی فورات نیوز ی راگەیاند، پشتگوێ خستنی جێبەجێ كردنی یاساكانی گەشەپێدانی ئابوری لەلایەن حكومەتی بەغدا، هیچ لێكدانەوەیەكی دیكە هەڵناگرێت جگە لەوەی حكومەت ناخوازێت رەوشی ئابوری عیراق بەرەوپێش بچێت، 
گوتیشی:” ئەو یاسایانەی ئامادە كراون بۆ بەرەوپێش بردنی رەوشی ئابوری وڵات، لەلایەن حكومەتەوە جێبەجێ ناكرێن، ئەمەش ئەوە دەخوازێت، حكومەت ئامادە نیە رەوشێكی ئابوریی تەندروست بەپێی دەستور بێتە ئاراوە .بەگوتەی خەلیل ، پێشتر لیژنەی ئابوری پەرلەمانی عیراق داوایكردبوو هیچ فشارێك لەلایەن وڵاتانی دراوسێ نەخرێنە سەر عیراق و
 بكرێنە بازار بۆ ساغكردنەوەی كاڵاكانی ئەو وڵاتانە. ئەندامەكەی لیژنەی ئابوری ئەوەشی خستەڕوو كە ئابوریەكی راست و دروست پشت بە سەرچاوە وەبەرهێنانی وڵات و گرنگیدان بەكەرتی تایبەت دەبەستێت پاڵپشت بە یاساكانی دەستور.