لە حوزەیرانی رابردوو كڕیارانی نەوتی كۆماری ئیسلامیی ئێران كەپێكهاتوون لە (كۆریای باشوور، چین و هیندستان”، رێككەوتوون لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی هاوردەكردنی ئەو بەشە نەوتەیان لە وڵاتی ئێران.
ئامارە فەرمییەكانی گومركی سیئۆل بڵاویانكردۆتەوە “مانگی رابردوو وڵاتانی باكووری رۆژهەڵاتی ئاسیا 815 هەزارو 447 تۆن نەوتی خاویان لەئێران هاوردەكردووەو بەرێژەی 38% لەچاو هەمان مانگی ساڵی رابردوو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە”.
كۆریای باشوور لە مانگەكانی حوزیرانو تەمموز رۆژانە 165 هەزارو 933 بەرمیل نەوتی هاوردە كردووەو لەچاو شەش مانگی رابردووش بەرێژەی 12% بەرزبووەتەوە.
هەژمارەكانی ئەو وڵاتەش ئاشكرایان كردووە، كە ئەو وڵاتە پێویستی بە 126 هەزار بەرمیل هەیە لەرۆژێكدا كە لەلایەن واشنتۆنەوە بەڵێنیان پێدراوە بەوەی رێژەكەی بۆ 15% كەمبكاتەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە رۆیتەرزی راگەیاندووە “دابەزینی نرخ هاوردەكردنی نەوتی خاوی لە مانگی تەمموز لەچاو مانگەكانی دیكەدا بەهێز كردووە”.
یاسادانەرەكانی ئەمریكا بەنیازن سزاكانی ئەمریكاو ئەوروپا بۆ سەر تاران بەهێزتر بكەن و رێگرییەكان لەوە توندتر بكەن بۆ ئەوەی ئەو ملیارەها دۆلارەی دەچێتە نێو ئەو وڵاتە نەهێڵن.
لەلایەن خۆیشیەوە حەسەن روحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لەمیانەی سوێندخواردنی یاسایی سەرۆكایەتی بەڵینی داوە ” سیاسەتێكی میانڕەوانە” لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەكیدا پەیڕەو بكەنو شەفافیەتی زیاتر لەبەرنامە ئەتۆمییەكان جێبەجێ بكەن.