ناوی بنكەكانی دابەشكردنی فۆڕمی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی بخوێنەرەوە

ناوی بنەكەكانی دابەشكردنی فۆڕمی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی دیاریكرا و لەماوەیەكی نزیكیشدا دابەشكردنی فۆڕمەكان دەستپێدەكات.
مەحمود عوسمان، بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی رایگەیاند:كە پێدەچێت لەچەند رۆژی داهاتوودا دەست بكەن بە دابەشكردنی فۆڕمەكان.
مەحمود عوسمان گوتیشی: “ماوەی 15 رۆژ لە رۆژی دەستپێكی دابەشكردنی فۆڕمەكانەوە دیاریكراوە بۆ دابەشكردنی فۆڕم، 15 رۆژیش بۆ وەرگرتنەوەی فۆرمەكان”.
 پێویستە هاووڵاتیان لەو ماوەیەدا بەڵێننامە لای دادنووس پڕ بكەنەوە و بەڵێن بدەن كە هیچ یەكە، خانوو و زەوییەكی نیشتەجێبوونی بەناوەوە نییە و لەگەڵ فۆڕمەكاندا بیگێڕنەوە.
بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی ئاماژەی بەوكرد، كە 22 باخچەی ساوایان لە سلێمانی وەك بنكەی دابەشكردنی فۆڕمەكان دیاریكراون و كراون بە دوو بەشەوە، بەجۆرێك 11 بنكەیان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی فەرمانبەری حكومی نین و خانەنشین نین، هەروەها 11 بنكەش بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان.
بنكەكانی ئەو هاووڵاتیانەی فەرمانبەری حكومی یان خانەنشین نین بریتین لە:
یەكەم/ باخچەی ساوایانی سەرچنار/ كە پیتەكانی (أ-پ- ح) دەگرێتەوە، دەكەوێتە گردی سەرچنار،نزیك مزگەوتی سەرچنار. 
دووەم/ باخچەی ساوایانی پەری/ كە پیتەكانی(ب-ج-خ) دەگرێتەوە، دەكەوێتە بەختیاری، نزیك قوتابخانەی ئەحمەد هەردی.
سێیەم/ باخچەی ساوایانی شادی/ كە پیتەكانی(ت-ك-غ) دەگرێتەوەو دەكەوێتە رزگاری نزیك ئامادەیی سۆلاف.
چوارەم/ باخچەی ساوایانی ناز/ كە پیتەكانی (پ،ه،ف) دەگرێتەوەو دەكەوێتە خەبات بەرامبەر قوتابخانەی تاڤان.
پێنجەم/ باخچەی ساوایانی ئامانج / كە پیتەكانی (چ-م-ق) دەگرێتەوەو دەكەوێتە كارێزەوشك-تەنیشت قوتابخانەی ئەزمڕ.
شەشەم/ باخچەی ساوایانی شۆخان/ كە پیتەكانی (د-ژ-ز) دەگرێتەوەو دەكەوێتە مامۆستایان، بەرامبەر ئامادەیی كاژاو.
حەوتەم/ باخچەی ساوایانی ئاورنگ/ كە پیتەكانی(ر-و-ی) دەگرێتەوەو دەكەوێتە سەرچنار نزیك فولكەی قۆری و پیاڵەكە.
هەشتەم/ باخچەی ساوایانی نێرگز/ كە پیتەكانی (ژ-ل-ڤ) دەگرێتەوەو دەكەوێتە شەكرەكە نزیك ئاكواپارك.
نۆیەم/ باخچەی ساوایانی ئەستێرە/ كە پیتەكانی (س-ص-چ) دەگرێتەوەو دەكەوێتە گەڕەكی عەلی كەمال بەرامبەر مزگەوتی عەلی كەمال.
دەیەم/ باخچەی ساوایانی پەلكە زێڕینە/ كە پیتەكانی (ش-گ-ڤ) دەگرێتەوەو دەكەوێتە هەوارە بەرزە بەرامبەر قوتابخانەی دڵدار.
یازدە/ باخچەی ساوایانی دڵسۆزی/ كە پیتەكانی(گ-ن-ع) دەگرێتەوەو دەكەوێتە سەرو مزگەوتی دارۆغا.
بنەكەكانی دابەشكردنی فۆڕم بەسەر فەرمانبەر و خانەنشیناندا بریتین لە:
یەكەم/ باخچەی ساوایانی زەماوەند/ كەپیتەكانی(أ-پ-ح) دەگرێتەوەو دەكەوێتە زەرگەتە، تەنیشت ئامادەی یەكێتی.
دووەم/باخچەی ساوایانی هەرمێ‌/ كە پیتەكانی (ب-ج-خ) دەگرێتەوەو دەكەوێتە نزیك ئامادەی ئەحمەدی خانی.
سێیەم/ باخچەی ساوایانی خونچە/ كە پیتەكانی (ت-ك-غ) دەگرێتەوەو دەكەوێتە رزگاری تازە، تەنیشت مزگەوتی رزگاری تازە.
چوارەم/ باخچەی ساوایانی شەن/ كە پیتەكانی (پ-ه-ف) دەگرێتەوەو دەكەوێتە كانی كوردە بەرامبەر قوتابخانەی سلێمانی نمونەیی.
پێنج/ باخچەی ساوایانی هەنگ/ كە پیتەكانی (چ-م-ق) دەگرێتەوە و دەكەوێتە ئاشتی نزیك باخی سەعید بەگ.
شەشەم/ باخچەی ساوایانی زیوا/ كە پیتەكانی (د-ژ-ز) دەگرێتەوەو دەكەوێتە گەڕەكی كوردسات، نزیك قوتابخانەی حلمی عەلی شەریف.
حەوتەم/ باخچەی گوڵی نمونەی/ كە پیتەكانی (ر-و-ی) دەگرێتەوەو دەكەوێتە ئاشتی ، بەرامبەر پاركی ئازادی.
هەشتەم/ باخچەی ساوایانی كازیوە/ كە پیتەكانی (ژ-ل-ڤ) دەگرێتەوەو دەكەوێتە قالاوە نزیك نۆڤس پەرۆش.
نۆیەم/ باخچەی ساوایانی سلێمانی/ كە پیتەكانی (س-ص-چ) دەگرێتەوەو دەكەوێتە ئیسكان نزیك بەشی ناوخۆی زانكۆی سلێمانی.
دەیەم/ باخچەی ساوایانی ئەرخەوان/ كەپیتەكانی(ش-گ-ڤ) دەگرێتەوەو دەكەوێتە ئازادی، نزیك بنكەی پۆلیسی ئازادی.
یازدەهەم/ باخچەی ساوایانی ئاوێزە/ كە پیتەكانی (گ-ن-ع) دەگرێتەوەو دەكەوێتە نزیك نەخۆشخانەی هەرێم.