” حكومه‌ت به‌گرنگیه‌كی زۆره‌وه‌ سه‌یری كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كات “

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: حكومه‌ت به‌گرنگیه‌كی زۆره‌وه‌ سه‌یری كه‌رتی تایبه‌ت و رۆڵی كۆمپانیاو وه‌به‌رهێنه‌رانی خۆماڵی ده‌كات و هه‌وڵیش ده‌دات زه‌مینه‌ی كاركردن و پێشخستنی تواناكانیان له‌به‌رده‌مدا بكاته‌وه‌.
هه‌روا باسی له‌وه‌شكرد حكومه‌ت هه‌وڵ ده‌دات به‌پێی قانون كارئاسانی پێشكه‌ش به‌كۆمپانیاو به‌ڵێنده‌ران بكات بۆ ئه‌وه‌ی توانای كێبڕكێی كۆمپانیا بیانیه‌كانیان هه‌بێت و له‌لایه‌كی تریش به‌پێی كوالێتی و ستانده‌ردی باش كاره‌كان ئه‌نجام بده‌ن، چونكه‌ بێ به‌شداری ئه‌م توێژه‌ گرنگه‌ پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی وڵاته‌كه‌مان به‌ره‌وه‌ پێشه‌وه‌ ناڕوات.