چینییەكان ئۆتۆمبێلی ئه‌ڵمانی لێدەخوڕن

به‌ پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی ئه‌ڵمانی له‌ وڵاتی چین له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی پێشوودا به‌ نزیكه‌یی یاكسانه‌ به‌ فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی ئه‌ڵمانی له‌ هه‌موو یه‌كێتی ئه‌وروپادا.
له‌ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌دا كه‌ سه‌نته‌ری (ئۆتۆمۆتیڤ ریسێرچ)ی زانكۆی دۆیسبۆرگ ئیسنی رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامی داوه‌ ‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌ ئه‌ڵمانییه‌كان به‌ گشتی له‌ وڵاتی چین له‌ ماوه‌ی 6 مانگی رابردوودا 1.076 ملیۆن ئۆتۆمبێل بووه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا له‌ هه‌موو وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا ئه‌م رێژه‌یه‌ 1.930 ملیۆن ئۆتۆمبێل بووه‌.
له‌ هه‌مانكاتدا (فێردیناند دودنهۆڤه‌ر)ی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ره‌كه‌ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ داهاتووی كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێلی ئه‌ڵمانی له‌ وڵاتی چینه‌ و به‌بێ چین هیچ داهاتوویه‌كی نابێت.
جێی ئاماژه‌یه‌ توێژینه‌وه‌كه‌ ورده‌كاری زیاتری ده‌رباره‌ی پڕ فرۆشترین كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێلی ئه‌ڵمانی له‌ چیندا خستۆته‌ڕوو به‌ جۆرێك كه‌ %40.2 ی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ ئه‌ڵمانیانه‌ی كه‌ له‌ چین فرۆشراون له‌ جۆری ڤۆڵگس واگنن و كۆمپانیای دایمه‌له‌ر به‌ ڕێژه‌ی %14.3 و هه‌ریه‌كه‌ له‌ بی ئێم ده‌بلیو و ئۆدی و مینی پۆرش له‌ نێوان ئه‌و دوو ڕێژه‌یه‌دان.
شایه‌نی باسه‌ دوابه‌دوای چین وڵاتی ئه‌مه‌ریكا به‌ پڕ فرۆشترین وڵات داده‌نرێت بۆ بازاڕی ئۆتۆمبێل له‌ ‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا.