ڕێكخراوی (زه‌نگ) بۆ ڕاگه‌یاندن، به‌هاوكاریی فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان، كۆنفرانسێكی به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنی كاری ڕیكلام له‌هه‌رێم سازكرد.
له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا، (هێمن كاكه‌یی) سه‌رۆكی ڕێكخراوی زه‌نگ بۆ ڕاگه‌یاندن باسی له‌وه‌كرد، وه‌ك ڕێكخراوه‌كه‌یان دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستیان به‌وه كردووه، كاری ڕیكلامكردن له‌هه‌رێمی كوردستاندا بێسه‌روبه‌ره‌یی پێوه‌دیاره، هه‌ستاون به‌ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆنفرانسه.
وتیشی:”له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كرێن، هه‌مووان هه‌وڵ ده‌ده‌ین دوای گفتوگۆ، ڕاسپارده‌ی پێویست بده‌ینه حكومه‌ت‌و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن”.