لە میانەی چاوپیكەوتنێكیدا لەگەڵ سایتی ژور،خاوەر زەكی هەناری بەڕێوەبەری گشتی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی باس لەكێشەوگرفتەكانی بواری بازرگانی وپیشەسازی دەكات
بازگانان گەنجینەیان نیە
بەڕێوەبەری گشتی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سێمانی دەڵێت لە ئێستادا دیارترین كێشەكانی بازرگانان نەبونی گەنجینەیەی تەندروستە بۆ كڵاكانیان كە ئەمەش زۆرجار دەبێتەهۆی پیسبونین خرابونی كاڵاكان،وكاریگەری خراپ لەسەر كاری ئەوبازرگانانە دادەنێت.
ئاگادار نەكردنەوەی بازرگانان
خاوەر زەكی هەناری بەپێویستی دەزانێت وەك ژوری بازگانی وپیشەسازی سلێمانی زیاتر پەرە بە كۆبونەوەوگفتوگۆكانیان بدەن لەگەڵ بازرگان،تاوەكو زیاتر ئاگاداری كێشەكانیان بن و هەروەها بۆ ئەوەش كەبازرگانان باشتر ئاگاداری ئەوگەشتانەبن كەژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی رێكیدەخات،چونكە بەوتەی خۆی زۆرجار ئاگادارنەبونی بازرگانان لەوگەشتانە گرفتی بۆ دروتكردون.
رێگریكردن لەهاوردەكردنی ئەو كاڵایانەی لەناوخۆدا بەرهەمدەهێنێن
بەڕێوەبەری گشتی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی رەخنە هاوردەكردنی ئەوكاڵایانە دەگرێت كە لەكارگەكانی هەرێمدابەرهەمیان هەیە، پێشیوایە رێگریكردن لەهاوردەكردنی ئەو كاڵایانە فاكتەرێكەبۆ پێشخستنی كەرتی پیشەسازی لەناوچەكەدا
تێكچونی ئاسایشی عێراق كاریگەری لەسەر بازرگانانی هەرێم نیە
خاوەر زەكی هەناری دەڵێت تێكچونی ئاسایشی عێراق كاریگەری لەسەر بازرگانانی هەرێم نیە، چونكە هەرێم مەرزی بازرگانی تایبەت بەخۆی هەیەو بازرگانەكانیش لەورێگایانەوەهەناردە وهاوردەی كاڵاكان دەكەن.
ئەوكاڵایانەی هاوردەی هەرێم دەكرێن خراپن
بەڕێوەبەری گشتی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی ئەوكاڵایانە بەخراپ وەصفدەكات كە لە وڵاتانی جیهانەوەهاوردەی هەرێم دەكرێن،بە پێویستیشی دەزانێت كۆلیتی كۆنترۆڵ پشكنین بۆهەموجۆرەكاڵایەك بكات.
كرێكاری خۆماڵی بە پارەی كەم كارناكات
خاوەر زەكی پێوایە لەگەڵ ئەوەی رۆژانە چەندین پرۆژەی بازرگانی دروسدەكرێن بەڵام كاریگەریان لەسەر زیادكردنی هەلی كار نیە، كارنەكردنی گەنجانی هەرێمیش بەو برە پارەیەی كە پێیاندەدرێت بە هۆكاری سەرەكی،زیادبونی بێكاری دەزانێت.