سەرچاوەیەك لە فەرمانگەی تۆماركردنی كۆمپانیاكان لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند ژمارەی كۆمپانیا بازرگانیە نیشتمانی و بیانییەكان كە لەمانگی تەمموزی رابردوو تاوەكو ناوەڕاستی مانگی ئاب لەلایەن فەرمانگەكەوە تۆماركراون گەیشتە ٤٥٨ كۆمپانیا.
تۆڕی میدیایی عێراق لە زاری سەرچاوەیەكی بەرپرسی ئەو فەرمانگەوە گواستیەوە: “ژمارەی كۆمپانیا بازرگانیە نیشتمانی و بیانییەكان كە لەمانگی تەمموزی رابردوو تاوەكو ناوەراستی مانگی ئاب لەلایەن فەرمانگەكەوە تۆماركراون گەیشتە ٤٥٨ كۆمپانیا كە ٦٥ كۆمپانیای بیانی و ٤١٨ كۆمپانیای نیشتمانی لەخۆ دەگرێ و ئەو كۆمپانیانە لەبواری جیاجیا كاردەكەن”.
وەزارەتی بازرگانی عێراق پێشتر رایگەیاند فەرمانگەی تۆماركردنی كۆمپانیاكان لەوەزارەت لەمانگی حوزەیرانی رابردوو مامەڵەی دامەزراندنی ٣٢٨ كۆمپانیای نیشتمانی تەواكردووە. هاتنی كۆمپانیا بیانییەكان بۆ عێراق بەدەر لەژمارەیان هاوكات لەگەڵ بەردەوامی توندوتیژی و تەقینەوە لەو وڵاتە، بەبۆچوونی چاودێرانی بواری ئابوری هەلێكی زێڕینە بۆ بوژانەوەی كەرتی ئابوری و هەمەجۆركردنی ئەو كەرتە لەعێراق كە كەرتی نەوت زیاتر لە٩٠% پێكدەهێنێ.