وەزارەتی بازرگانی ئەمریكا هەر یەك لە وڵاتانی تایلەند و ئەندەنوسیا دوردەخاتەوە لە هاوردەكردنی رۆبیان بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و باجیش دەخاتە سەر هاوردەی(هیندستان و ئیكوادۆر و ڤێتنام و مالیزیا و چین .
دەركردنی ئەم بڕیارەی وەزارەتی بازرگانی ئەمریكا بەهۆی فەرامۆش كردن و كەمتەرخەمی هەردوو وڵاتە لە دانی باج بە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، شایەنی باسە هەر یەك لە وڵاتانی تایلەند و ئەندەنوسیا دوو سەرچاوەی گەورەی هاوردەی رۆبیانن و ئەمریكا لە ساڵی رابردوو بە بڕی سێ ملیار و چوار ملیۆن دۆلار رۆبیانی لەو وڵاتانە هاوردە كردووە .