(73) ملیۆن گەنجی بێكار لە جیهاندا هەیە

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان ئاشكرایكرد كە لە سەرانسەری جیهاندا زیاتر لە حەفتاوسێ ملیۆن گەنج و لاوی بێكار هەیە، بەبۆنەی رۆژی جیهانی گەنجانەوە.
 رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لە راپۆرتێكیدا ئاماژە بە كۆچی گەنجان و بێكارییەكانیان دەكات و جەخت لەوە دەكاتەوە كە بەشێكی زۆری ئەو گەنجانەی كۆچ دەكەن بۆ وڵاتانی دیكە، لە دۆخێكی ناهەمواردا دەژین،
 بەپێی ئامارێكی رێكخراوی یونیسێفیش، تەنها لە ساڵی رابردودا دووسەد و چواردە ملیۆن كەس كۆچیان كردوە بۆ وڵاتانی دیكە كە رێژەی سەدا 10یان تەمەنیان لە نێوان 10 بۆ 24 ساڵدایە، 
لەبارەی رێژەی بێكاریش لەنێو چینی گەنجاندا، ئاماژە بەوەدراوە كە ئەو گەنجانەی لە سەرانسەری جیهاندا بێكارن، ژمارەیان دەگاتە حەفتا و سێ ملیۆن كەس.