حكومه‌تی فلیپین رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی بۆیان هه‌یه بڕۆن بۆ عیراق بۆ كرێكاریی، ئه‌م بڕیاره‌ش دوای ئه‌وه دێت كه فلیپین بۆ ماوه‌ی نۆ ساڵ بوو رێگه‌ی له‌كرێكارانی وڵاته‌كه‌ی خۆی ده‌گرت كه له‌عیراقدا كاربكه‌ن، ئه‌ویش به‌هۆی توندوتیژی‌و نائارامی بارودۆخی ئاسایشه‌وه. به‌ڵام له‌بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م جاره‌یدا حكومه‌تی فلیپین كرێكارانی خۆی ئاگادار كردۆته‌وه كه ده‌بێ ئاگایان له‌خۆیان بێت‌و نابێ له‌چوار شاری عیراقیش كاربكه‌ن، كه زۆرترین توندوتیژییان تێدایه.
رێگه به‌كرێكاری ماڵان نادرێ
بڕیاری رێپێدان به‌كرێكارانی فلیپین بۆ كاركردن له‌عیراقدا تازه نییه‌و له 27ی شوباتی 2013دا ده‌رچووه، به‌ڵام بڕیاری نوێی ئه‌و وڵاته رێگرتنه له‌كاركردنی ئه‌و كرێكارانه له‌چوار شاری عیراقدا.
هانز كاكداك به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری كرێكارانی ده‌ره‌وه له‌وه‌زاره‌تی كاری فلیپین له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا كرێكاره فلیپینییه‌كان بۆیان نییه جگه له‌و كرێكارانه‌ی كار بۆ ماڵان ده‌كه‌ن‌و زۆرینه‌یان ژنن، بۆیان هه‌یه بچن له‌عیراقدا كاربكه‌ن له‌هه‌موو شاره‌كانی عیراق، ته‌نیا له‌چوار شار نه‌بێت كه تائێستاش به‌شاره مه‌ترسیداره‌كان ئه‌ژمار ده‌كرێت. ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره پێشبینی كرد، كه له‌مه‌ودوا كرێكارانی وڵاته‌كه‌ی به‌لێشاو رووبكه‌نه عیراق بۆ كاركردن له‌كه‌رته‌كانی نه‌وت‌و غاز‌و بیناسازیی‌و پزیشكی‌و كاری هۆتێلوانیدا.
لەچوار پارێزگادا قه‌ده‌غه‌یه
هانز كاكداك ده‌ڵێ:»به‌پێی راپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، بارودۆخی ئاسایشی عیراق به‌ڕاده‌یه‌ك باشبووه كه ده‌توانرێ كرێكاری فلیپینی كاری تێدا بكه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوا له‌هاووڵاتییه‌كانیان ده‌كه‌ن كاتێك ده‌چن بۆ عیراق ئاگاداری خۆیان بن‌و خۆیان بپارێزن، جگه له‌وه‌ش ژنانی فلیپینی رێگه‌یان پێنادرێ بڕۆن بۆ عیراق بۆ كاركردن، له‌به‌رئه‌وه‌ی تائێستاش له‌عیراقدا سه‌لامه‌تییان پارێزراو نییه. ئه‌و پارێزگایانه‌ی عیراقیش كه هێشتا مه‌ترسیان تێدایه‌و رێگه ناده‌ین فلیپینییه‌كان كاری تێدابكه‌ن، بریتین له‌شاره‌كانی (ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا، كه‌ركوك‌و سه‌ڵاحه‌دین).
به‌هه‌ماهه‌نگی عیراقییه‌كان بووه
ئاژانسی ناردنی كرێكارانی فلیپینی بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری ده‌ریا كه به (POEA) ناسراوه، له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی كاری فلیپینییه‌كان له‌و چوار پارێزگایه‌ی عیراقدا رایگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان به‌رپرسانی عیراق‌و فلیپین كه له‌به‌غدا به‌ڕێوه‌چووه‌و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیپلۆماسییه عیراقییه‌كان دراوه، به‌پێی بڕیاره‌كه‌ش پارێزگاكانی (ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا، كه‌ركوك‌و سه‌ڵاحه‌دین)ی عیراق به‌و شارانه ئه‌ژمار كراوه، كه قه‌ده‌غه‌یه فلیپینییه‌كان بچنه ناوی.
بۆچی چه‌ند ساڵه قه‌ده‌غه‌كراوه؟
حكومه‌تی فلیپین له‌ساڵی 2004وه بڕیاریدا كرێكاری وڵاته‌كه‌ی نه‌نێرێت بۆ كاركردن له‌عیراقدا، هۆكاری بڕیاره‌كه‌شی ئه‌وه‌بوو كه له‌و ساڵه‌دا شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر كه فلیپینی بوو له‌لایه‌ن گروپێكی چه‌كداری توندڕه‌وی عیراقییه‌وه رفێنرا‌و داوایان كردبوو چیتر فلیپین به‌شداریی له‌پڕۆسه‌ی رزگاریی عیراقدا نه‌كات، ئه‌وه‌بوو خاتو گلۆریا ئه‌رۆیۆ سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی فلیپین ئه‌و كه‌تیبه فلیپینییه‌ی كێشایه‌وه كه له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتیی هێزه‌كانی ئه‌مریكادا له‌عیراق كاریان ده‌كرد.
ژماره‌یه‌كیان تائێستاش له‌عیراقدان
هه‌رچه‌نده له‌ماوه‌ی ئه‌و نۆ ساڵه‌ی رابردوودا كه حكومه‌تی مانێلا كاركردنی هاووڵاتیانی خۆی له‌عیراق قه‌ده‌غه‌كردبوو، هه‌ندێك له‌چاودێرانی ئابووری ده‌ڵێن، 10 هه‌زار كرێكاری فلیپینی به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌سمی له‌عیراقدان‌و كارده‌كه‌ن، به‌ڵام هانز كاكداك به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری كرێكارانی ده‌ره‌وه له‌وه‌زاره‌تی كاری فلیپین ئه‌و ژماره‌یه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، ئێستا ته‌نیا 700 كرێكاری فلیپینی له‌عیراقدان، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌م نزیكانه لێشاوی كرێكاری فلیپینی رووبكاته عیراق بۆ كاركردن‌و به‌شداریكردن له‌پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراقدا.