كۆمپانیای ئیكسۆم مۆبیل داوا لە حكومەتی عێراق دەكات رەزامەند بێت بەوەی پشكەكانی خۆی لەعێراق بفرۆشێت بە كۆمپانیایەكی چینی.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووە،كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل داوای لە حكومەتی عێراق كردوە، كە رەزامەند بێت بەوەی سەرجەم پشكەكانی خۆی لەگەورەترین كێڵگە نەوتییەكانی عێراق بفرۆشێت بە كۆمپانیای پیترۆ چاینای چینی.
هاوكات پێشبینی ئەوەشدەكرێت، كۆبونەوەی داهاتووی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیرەكانی حكومەتی عێراق، داواكەی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل تاوتوێ بكرێت و وەڵامی كۆتایی بدرێتەوە بە كۆمپانیای ناوبراو.
جێی باسە، كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیلی ئەمریكی گەورەترین كۆمپانیای بواری نەوت و غازە لە جیهاندا، ماوەی چەند ساڵێكە لە عێراق و هەرێمی كوردستان، لە كێڵگە نەوتییەكان كاردەكات.