دكتۆر عیزەت سابیر مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی ڕایگەیاند” لەساڵی (1991) كە كوردستان رزگاری بوو لەدەست ڕژێمی بەعس هەرچی پارە لە بانكە كاندا هەبوو بە پارەی خەڵكیشەوە هەموی برد، حكومەتی هەرێم كە دروستبوو هاتە سەر ساجی عەلی، خەڵكیش كە بە سەدان هەزار دیناری لە بانكدا دانابوو پارەكەی نەما، حكومەتی هەرێم بڕیاریدا،بەپێی توانا ئەو ئەوپارانە بگەڕێنێتەوە بۆ هاوڵاتیان، واتا هاوڵاتیەك ملیۆنێك دیناری لەبانكدا دانابێت، حكومەتی هەرێم رایگەیاند، دەتوانێت مانگی هەزار دیناری بداتەوە، كەواتە دەبێت لەماوەی هەزار مانگدا ئەو ملیۆنە بدرێتەوە بە خاوەنەكەی كە دەكاتە (83) ساڵ، وە یەكێكی تر لە هۆكارەكان ئەوەیە كە لەپاش (1991) شەری براكوژی بەسەرداهات و لەئێستاشدا هەندێكجار باس لە نەمانی پارە دەكرێت لە بانكەكاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەپاش شەری كوێت عێراق كەوتە ژێر بەندی حەوتی نەتەوە یەكگرتوەكانەوە بەوپێیەی كە وڵاتێكی داگیركەرە و وڵاتی كوێتی داگیركردووە، بەپێی ئەوبەندەش عێراق ئازاد نییە لەوەی سەروەت و سامانی خۆی بەكاربهێنێت، لەئێستادا عێراق لەژێر بەندی حەوت دەرچووە كە بوەتە خاوەنی ئابورییەكی سەربەخۆی خۆی، لەوڕۆژەشەوە كە عێراق لەژێر ئەوبەندە دەرچووە نرخی دیناری عێراقی بەرزبۆتەوە، ئێستا عێراق ئازادە مامەڵەی ئابوری لەگەڵ هەركەس بكات چی پێویستە هاوردەی بكات.