جێگری پارێزگاری به‌سرا ئاشكرایكرد، به‌گوێره‌ی زانیاریه هه‌واڵگریه‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، له‌ئێستادا تیرۆرستان به‌نیازن كه به‌نده‌ری ئوم قه‌سر بكه‌نه ئامانج.
ماڵپه‌ڕی مه‌سه‌له له‌زاری (سۆزان سه‌عد) جێگری پارێزگاری به‌سراوه بڵاویكرده‌وه، پێشبینی هێرشكردنه سه‌ر به‌نده‌ری ئوم قه‌سر ده‌كرێت، هێزه ئه‌منییه‌كانیش خراونه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك كه بخرێته سه‌ر به‌نده‌ره‌كه.
(سۆزان سه‌عد) جێگری پارێزگاری به‌سرا ئاشكرایشیكردووه، له‌ئێستادا مه‌ترسیه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئابوری عێراق دروستبووه، چونكه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و به‌نده‌ره‌وه نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت‌و كه‌لوپه‌ل‌و خۆراكیش هاورده‌ی عێراق ده‌كرێن، له‌ڕووی ئابوریه‌وه عێراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پشتی پێده‌به‌ستێت.
به‌نده‌ری ئوم قه‌سر له‌ساڵی (1962) بنیادنراوه‌و ڕۆژانه‌ش نزیكه‌ی (500) كه‌شتی بارهه‌ڵگر كه هه‌ریه‌كه‌یان زیاتر له(50) هه‌زار تۆن خۆراكیان هه‌ڵگرتووه، له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری ئوم قه‌سره‌وه دێنه ناو خاكی عێراق‌و خۆراك هاورده‌ی عێراق ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌و به‌نده‌ره سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی ئابوری عێراقه.