هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی (كه‌ركوك-جه‌یهان) به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی كه‌كراوه‌ته سه‌ری به‌مه‌به‌ستی له‌كارخستنی نه‌وه‌ستاوه‌و ڕه‌وانه‌كردنی نه‌وت بۆ توركیا به‌رده‌وامه.
ماڵپه‌ڕی مه‌دا پرێس بڵاویكرده‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌كۆمپانیای نه‌وتی باكور ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تكردوه‌ته‌وه كه باس له‌ته‌قاندنه‌وه‌ی هێڵی (كه‌ركوك-جه‌یهان) ده‌كات، ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا زۆرترین هێرشی كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و هێڵه بۆ له‌كارخستنی، به‌ڵام به‌رهه‌مهێنان‌و ڕه‌وانه‌كردنی نه‌وت بۆ توركیا به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، له‌ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا (35) هێرش كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و هێڵه، كه ئه‌وه زۆرترین هێرشه كه له‌ساڵی (2003) تا ئێستا كرابێـته سه‌ر ئه‌و هێڵه، هاوكات باسی له‌وه‌شكردوه، به‌شی چاككردنه‌وه‌ی هێڵه‌كه‌ش به‌به‌رده‌وامی كارده‌كه‌ن بۆ نه‌وه‌ستانی هێڵه‌كه.