ئاستی‌ به‌رهه‌می‌ نه‌وتی‌ كه‌ركوك به‌رزده‌كرێته‌وه‌

به‌هۆی‌ خراپیی‌ بۆری‌ نه‌وتی‌ (كه‌ركوك – جه‌یهان)ه‌وه‌، ئاستی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ كه‌ركوك زۆر دابه‌زیوه‌، هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و گرفته‌، تاوه‌كو ئاستی‌ هه‌نارده‌كردن به‌رزببێته‌وه‌.
NNA بڵاویكردۆتەوە، به‌پێی‌ ستانداردی‌ جیهانی‌، پێویسته‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان ماوه‌ی‌ (10) ساڵ جارێك نۆژه‌نبكرێنه‌وه‌، به‌ڵام ماوه‌ی‌ (25) ساڵه‌ بیره‌ نه‌وته‌كانی‌ كۆمپانیای‌ نه‌وتی‌ باكور نۆژه‌ن نه‌كراونه‌ته‌وه‌، ته‌نها نه‌وتیان لێده‌رده‌هێنرێت. 
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بریاره‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی‌ كه‌ركوك كه‌ (434) بیره‌ نه‌وت له‌خۆده‌گرن نۆژه‌ن بكرێنه‌وه‌، ڕوونیشكراوه‌ته‌وه‌، ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق، له‌گه‌ڵ كۆمپانیای‌ (BP  ) به‌ریتانی‌ له‌گفتوگۆدایه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، كۆمپانیای‌ ناوبراویش به‌ڵێنیداوه‌ دوای‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی‌ كه‌ركوك، ئاستی‌ به‌رهه‌مهێنان ڕۆژانه‌ (300) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت زیادبكات.