به‌مه‌به‌ستی گوێگرتن له‌داواكاریه‌كانیان، كرێكارانی كارگه‌ی چیمه‌نتۆی ماس له‌سنوری پارێزگای سلێمانی، بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌پێنج كاتژمێر مانیان له‌كاركردن گرت.
(عوسمان زیندانی) سه‌رۆكی سه‌ندیكای كرێكارانی بیناسازی به NNA ڕاگه‌یاندوە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كرێكارانی كارگه‌ی چیمه‌نتۆی (ماس) به‌تایبه‌ت ده‌وامی ئێواران، ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی، ده‌رماڵه‌ی كاركردن‌و ده‌ستكه‌وتی ساڵانه‌یان نییه‌و نۆ كاتژمێریش كارده‌كه‌ن، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مانگرتنیان له‌كارگه‌كه ڕاگه‌یاند.
(عوسمان زیندانی) سه‌رۆكی سه‌ندیكای كرێكارانی بیناسازی ڕوونیكرده‌وه، دوای مانگرتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كارگه‌ی چیمه‌نتۆی ماس كۆبوونه‌ته‌وه، بڕیاریشه سبه‌ینێ به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كانیان له‌گه‌ڵ خاوه‌نی كارگه‌كه كۆببنه‌وه.