هه‌رچه‌نده له ئێستادا كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌هۆی گوشاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه له‌سه‌ری، به باروخێكی خراپ‌دا تێپه‌ر ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه پێداویستیه پزیشكیه‌كان، ساڵانه زیاتر له 700 هه‌زار كه‌س ده‌چنه ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه.
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نوسیدا، فاتمه ره‌خشانی به‌رپرس له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ئاشكرایكرد: به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی ده‌رمان و پێداویستییه پزیشكیه‌كان، 700 هه‌زار كه‌س ساڵانه له‌و وڵاته‌دا، ده‌چنه ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه.
وتیشی، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باری داراییان باش بووه، له ئێستا به‌هۆی گرانییه‌وه چونه‌ته ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه.
به‌هۆی دروستكردنی به‌رنامه ئه‌تۆمیكه‌یه‌وه، ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا گوشاره نێوده‌وڵتیه‌كانیان بۆ سه‌ر ئێران چركردوه‌ته‌وه، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته‌ش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یان، به‌وهۆیشه‌وه، له ئێستادا هاوڵاتیانی ئێران له بارودۆخێكی خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، بۆ به‌ده‌ستهێنانی بژێوی ژیانیشیان له ئێستادا به‌شێك له هاوڵاتیانی ئێران و كوردانی ئه‌و وڵاته روویان له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی ده‌وربه‌ری خۆیان كردووه.