سەرچاوەیەكی پیشەسازی نەوتی سعودیە رایگەیاند ، لە مانگی رابردوو رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەكەی بەرزبۆتەوە .
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردۆتەوە لە مانگی تەموزی رابردوو رێژەی بەرهەمێنانی نەوتی سعودیە نزیكەی دە ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا و
ئەگەر ئەو رێژەیەش بەراورد بكرێت بە مانگی حوزەیران ئەوا نزیكەی چوارسەد هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا زیادیكردووە ، چونكە لە مانگی حوزەیران نۆ ملیۆن و شەشسەد هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمهێنراوە .