یۆنان پێویستی بەقەرزی زیاترە

بانكی ناوەندی ئەڵمانیا بڵاویكردەوە پێشبینی دەكرێت یۆنان پێویستی بەقەرزی زیاتر هەبێت بۆ ئەوەی لەو قەیرانەی تێیدایە رزگاری بێت. 
ماڵپەری رۆسیا ئەلیەم لە هەوالێكدا بڵاویكردۆتەوە كەوا بانكی ناوەندی ئەڵمانیا پێشبینی دەكات پێش هاتنی ساڵی دووهەزار و چواردە قەرزی زیاتر بە یۆنان بدرێت چونكە پێویستی بەقەرزی زیاتر هەیە . 
هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە كۆمپانیا ئەوروپیەكان هەلی كاری نوێیان لە یۆنان ئەنجام داوە بۆ بێكاران ، جێی ئاماژەیە هەریەك لە بانكی مەركەزی ئەوروپا و كۆمسیۆنی ئەوروپا و سندوقی نێودەوڵەتی دراو پێیان باش نەبوو لە مانگی رابردوو بری پێنج ملیار و هەشتسەد ملیۆن دۆلار قەرز بە یۆنان بدرێت .