دوای ئەنجامدانی پشكنین بۆ بەرهەمی شیری منداڵان كۆمپانیایەكی نیوزلەندی كە گەورەترین كۆمپانیای بەرهەمهێنانی شیری منداڵانە لێكۆڵینەوە دەكات لە بارەی پیسبوونی شیری لە قوتوو كراو كە بە پێی پشكنینەكە دەركەوتووە شیرەكە تووشی بەكتریا بووە كە ئەم جۆرە بەكتریایە دەبێتە هۆی ژەهراوی بوونی منداڵان.
بەرپرسانی كۆمپانیای فۆنتێرای نیوزلەندی هۆكاری ئەم رووداوە دەخەنە ئەستۆی بەرپرسی پێشووی كۆمپانیاكە كە كەمتەرخەم بووە لە جێبەجێكردنی ئەركەكەی ماوەی شەش هەفتە لەمەو بەر ئەركی بەرێوەبردنی ئەو كۆمپانیایەی لە ئەستۆ بووە و بریاریشە دوای لیكۆڵینەوە لەگەڵی بدرێتە دادگا.
كۆمپانیای فۆنتێرای گەورەترین كۆمپانیای بەرهەم هێنانی شیری لە قوتووكراوە كە شیر هەناردەی زۆربەی وڵاتانی جیهان دەكات بەهۆی ئەم پیسبوونەش بە بەكتریاێكی مەترسیدار بۆ سەر ژیانی منداڵان هەریەك لە وڵاتانی چین و سعودیە بە تووندی هێرشیان كردە سەر كۆمپانیای ناوبراو و هاوردەی بەرهەمەكانی ئەم كۆمپانیایەیان قەدەغەكرد.