رێژەی بێكاری و قەبارەی وەبەرهێنانی بیانی لە تونس لە ماوەی چارەگی دووەمی ئەمساڵدا دابەزیوە .
پەیمانگای ئاماری تونس لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە؛ كە رێژەی بێكاری لە تونس لە ماوەی چارەگی دووەمی ئەمساڵ بە رێژەی سفڕ پۆینت شەش لەسەدا دابەزیوە بۆ (15) پۆینت (9) لەسەدا؛
لە كاتێكدا ئەو رێژەیە لە چارەگی یەكەمی ئەمساڵدا (16) پۆینت (5) لەسەدا بووە .
ژمارەی بێكاران لە تونس لە چارەگی دووەمی ئەمساڵدا گەیشتۆتە 628 هەزار كەس .
سەبارەت بە قەبارەی وەبەرهێنانی بیانی لەو ولاتە لە ماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ 567 ملیۆن و 800 هەزار دۆلار بووە لەكاتێكدا ئەو بڕە لە هەمان كاتی پارساڵدا 951 ملیۆن دۆلار بووە .