بۆ چارەسەری كێشەی كەمی سوتەمەنی لە سلێمانی بریار دەدرێت بەنزینخانە حكومیەكان لە 7 بەیانیەوە تاوەكو 7 ئێوارە بە كراوەیی بمێننەوەو وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێمیش لە ناوەراستی ئەم مانگەوە بەبریارێك فرۆشتنی بەنزین لەهەردوو جۆری موحەسەن و نۆرماڵ لە بەنزینخانە ئەهلیەكاندا قەدەغەدەكات
ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی رایگەیاند: لەم هەفتەیەدا دەوامی بەنزینخانە حكومیەكان زیاد دەكرێت و شۆفێرانیش دەتوان لە كاتە جیاوازەكاندا بەنزینی حكومی وەربگرن
هاوكات،جەمال عەلی بەڕێوەبەری دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانیش رایگەیاند:بۆ چارەسەری گرفتەكانی سوتەمەنی و بەنزین بڕیاریان داوە دەوامكردنی كارمەندانیان زیاد دەكرێت سەبارەت بە بریارێكی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانیش بۆ قەدەغەكردنی فرۆشتنی بەنزینی موحەسەن و نۆرماڵ لە بەنزینخانە ئەهلیەكان ئاماژەی بەوەكرد بەهۆی پشوەكانی جەژنەوە هێشتا ئەو نوسراوەی وەزارەتیان بە دەست نەگەیشتوەو بەپێی ناوەرۆكەكەشی بە جێبەجێكردنیەوە پابەند دەبن.