1.52 ملیۆن ئۆتۆمبێل لە چین فرۆشراوە

فرۆشی ئۆتۆمبێل لە چین بەڕێژەی لەسەدا 10 زیادیكردوە‌و تەنها لە مانگی تەمووزدا ملیۆنێك‌و 520 هەزار ئۆتۆمبێل فرۆشراوە 
كۆمەڵەی پیشەسازی ئۆتۆمبێلی چین لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، لەمانگی تەمووزدا ملیۆنێك‌و 520 هەزار ئۆتۆمبێل فرۆشراوە‌و ئەمەش لەسەر بنەمای ساڵانە بەڕێژەی لەسەدا 9 پۆینت 9 زیادیكردووە  هەروەك لەبەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا هاتووە، لەم مانگەدا كارگەكانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل دەست بە چاككردنەوە و نۆژەنكردنەوەی كارگەكانیان دەكەن، بۆ ئەو مەبەستەش لەمانگی تەمووزدا ئاستی بەرهەمهێنانیان زیادكرد، بەجۆرێك تەنها لەو مانگەدا ملیۆنێك‌و 587 هەزار ئۆتۆمبێل بەرهەمهێنراوە  ئەمەش لەكاتێكدایە كە لەماوەی 7 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 12 ملیۆن‌و 360 هەزار ئۆتۆمبێل لە چین فرۆشراوە.