بڕیاردەری لیژنەی نەوتو وزەی پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت: پڕۆژەیاسایەكیان بۆ دامەزراندنی كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی عیراق پێشكەش بەسەرۆكایەتی پەرلەمان كردوە كە سەرپەرشتی دەرهێنانی نەوت دەكات لەسەرانسەری عیراقدا بەهەرێمی كوردستانیشەوە
قاسم محەمەد بڕیاردەری لیژنەی نەوتو وزەی پەرلەمانی عیراق بە كەناڵی گەلی كوردستانی راگەیاندوە: لیژنەكەیان پڕۆژەیاسایەكی ئامادەكردووە بۆ دامەزراندنی كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی عیراقو ڕەوانەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیان كردووە بۆ ئەوەی بیخاتە بەرنامەی كارەوە هەروەك ئاماژەی بەوەشكرد: پەسەندكردنی ئەو پڕۆژەیاسایە هەنگاوێكە بۆ پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای نەوتو غاز كە تائێستا كێشەی لەسەرەو لایەنەكان كۆك نین لەسەر تێپەڕاندنی/ بەگوێرەی ئەو پڕۆژەیاسایەش كە لیژنەی نەوتو وزەی پەرلەمان ئامادەیكردووە، كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی عیراق لەسەدا سەد عیراقیەو هیچ پشكێكی بیانی تێدانیەو سەرپەرشتی دەرهێنانی نەوت دەكات لەسەرانسەری عیراقدا بەهەرێمی كوردستانیشەوە.