وەزارەتی كشتوكاڵو سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم بڕیاریدا، لەسەرەتای ئەم مانگەوە هاوردەكردنی ئەو سەوزەو میوانەی لەهەرێمی كوردستان بەرهەم دەهێنرێن قەدەغە بكات بەگوێرەی ئەو خشتەیەی لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵو سەرچاوەكانی ئاوەوە دانراوە، لەسەرەتای ئەم مانگەوە بەرهەمەكانی سێوو هەنارو هەڵوژەو ئەو میوانە قەدەغە كراوە كە لەهەرێمی كوردستان پێدەگەن، هەتا ئەوكاتەی بەرهەمە خۆماڵیەكان كەم دەبنەوەو ناتوانن پێداویستی هاوڵاتیان دابین بكەن، ئەو كاتە ڕێگە بەهاوردە كردنیان دەدرێتەوە، بۆ ئەوەی لەبازاڕەكانی هەرێمدا بڕەكەی كەم نەبێتەوەو نرخەكەشی بەرز نەبێتەوە ئەمەش لەكاتێكدایە كە هاوردەكردنی تەماتەو بامێوخەیارو كولەكە لەمانگی نیسانی ئەمساڵەوە قەدەغە كراون هەروەك ئەو بڕیارەش بەهەنگاوێك دادەنرێت بۆ پاڵپشتیكردنی بەروبومی خۆماڵیو ساغكردنەوەی بەرهەمی جوتیاران لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا.